ئێران به ئامانجی رێگریكردن له چوونه ده‌ره‌وه‌ی دراو، رێگری له هاورده‌كردنی مۆبایل و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ئێران رای گه‌یاند، هاورده‌كردنی هه‌ر جۆره مۆبایلێك كه نرخه‌كه‌ی له 600 دۆلار گرانتر بێت، قه‌ده‌غه كراوه. هه‌رچه‌نده 5%ی كۆی هاورده‌ی مۆبایل له ئێران نرخه‌كه‌یان سه‌رووی 600 دۆلار بووه.
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵی رابردوو داوای له حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران كردبوو، هاورده‌كردنی مۆبایلی گرانبه‌ها قه‌ده‌غه بكات. رۆحانی ئه‌وكات ته‌نیا رسوومات و باجی بۆ دوو هێنده گران كرد، به‌ڵام هاورده‌كردنی مۆبایلی گرانبه‌های قه‌ده‌غه نه‌كرد.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، بۆ هه‌ر مۆبایلێك كه نرخه‌كه‌ی سه‌رووی 600 دۆلار بووایه، حكوومه‌تی ئێران 12% باجی خستووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام له‌مه‌ودوا هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه‌یه.
كه‌چی دواتر له میدیاكان بڵاو بووه‌وه خامنه‌یی تویتێكی به مۆبایلی ئایفۆن كردبوو.
خامنه‌یی چه‌ند جارێك له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مۆبایلی گرانبه‌های ئه‌مه‌ریكی هۆشداری به هاووڵاتییان دابوو، داوای لێ كردبوون به‌رهه‌می ئه‌مه‌ریكی نه‌كڕن، كه‌چی دواتر له میدیاكان بڵاو بووه‌وه خامنه‌یی تویتێكی به مۆبایلی ئایفۆن كردبوو.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا وێنه‌یه‌كی كچی قاسم سلێمانی بڵاو كرایه‌وه كه مۆبایلێكی جۆری ئایفۆن پرۆماكس 13ی پێ بوو كه به گرانترین مۆبایلی كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی گومرگی ئێران له هه‌شت مانگی رابردوودا، به به‌های دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، مۆبایل له وڵاتانی تره‌وه هه‌نارده‌ی ئێران كراوه و به‌راورد به ساڵی رابردوو 8% زیادی كردووه.