ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له هه‌شت كچه وه‌رزشوانى یاریی به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى كرد، كه بوونه‌ته یه‌كه‌مى پاڵه‌وانیه‌تیى وڵاتانى عه‌ره‌بى.
وه‌رزشوانه‌كان هه‌موویان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن، وه‌ك تیمى هه‌ڵبژارده‌كه به‌شدارییان له پاڵه‌وانیه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد، كه رۆژانى 26 تا 31ى مانگى رابردوو له شه‌قڵاوه به‌ڕێوه چوو، توانیان كۆمه‌ڵیك مه‌دالیای زێڕ، زیو و برۆنز به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له كچه وه‌رزشوانه‌كان كرد و دووپاتى كرده‌وه، كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان به‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان خۆشحاڵن و شانازییان پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ به‌رده‌وامیى كاروانى وه‌رزشییان ده‌ربڕى و هیواى به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.
لاى خۆیانه‌وه وه‌رزشوانان سوپاس و خۆشحاڵییان بۆ پێشوازى و پێزانینى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتیان كرده‌وه، كه ئه‌م پشتگیرى و ئاوڕلێدانه‌وه‌یه، هانده‌ریان ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوى گه‌وره‌تر.
هاوكات له بۆنه‌كه‌دا، تاهیر سابیر خۆشناو، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و ئیسماعیل مه‌ولوود راهێنه‌ری به‌شێك له كچه یاریزانه‌كان ئاماده‌بوون.
جێی ئاماژه‌یه كچه یاریزانه‌كان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن، هه‌روه‌ها له یانه‌كانی هه‌ولێر و هندرێن له كوردستان یاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێكهاته‌ی ته‌واوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له ئاستی كچان پێك ده‌هێنن.