پاریس سانجێرمان پلانێکی نوێی داڕشتووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەری فڕەنسی کیلیان ئێمباپێ، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی و هێنانی راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یان پێ داوه.
گرێبەستەکەی ئێمباپێ لە کۆتایی ئەم وەرزە له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت، تا ئێسته هه‌موو ده‌سته‌واره‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، كه له یانه‌ی بارسێلۆناوه نزیكه، نووسیویه‌تی، پاریس سانجێرمان هێشته سوورە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئێمباپێ، بۆ ئه‌وه‌ی لە هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی نه‌چێته ریال مەدرید.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پاریس به نیازه مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی، كه 40 ملیۆن یۆرۆیه لە وەرزێکدا، پێشكه‌ش به یاریزانه‌كه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، پاریس به ئێمباپێ راده‌گه‌یه‌نن، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر رازیی بكه‌ن مه‌شقی پاریس وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له تیپه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، چونكه ئێمباپێ زیدان به نموونه‌ی باڵای خۆی ده‌زانێت.
پاریس دڵنیایە زیدان دەتوانێت ئێمباپێ رازیی بکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگه‌ڵ یانه‌كه‌دا، بۆیه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م راهێنه‌ره ده‌ده‌ن.
رۆژنامه ئیسپانییه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، پاریس سانجێرمان به‌ڵێن به ئێمباپێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر بمێنێته‌وه، یاریزانی تری به‌هێز ده‌هێننه تیپه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به به‌هێزترین شێوه ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ بكه‌ن.
له لای خۆیه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید، كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ئێمباپێی هه‌یه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات هاوینی داهاتوو به خۆڕایی به‌ده‌ستی بهێنێت، پێیان وایه و دڵنیان ئێمباپێ هه‌موو ده‌سته‌واره و ئۆفه‌ره‌كانی پاریس بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه خه‌ونی ئه‌و یاریكردنه بۆ ریال مه‌درید.