له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به سه‌رپه‌رشتی، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌رێوه‌چوو، چه‌ندان بڕیار دران و دووپات له‌وه كرایه‌وه كه نه‌وتی ماڵان به 55 هه‌زار دینار دابه‌ش بكرێ.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشنیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی وه‌زاریی خسته‌ڕوو تایبه‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی رۆژنامه‌ی كشتوكاڵی و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی، به‌جۆرێك كه ڕێگه‌بگیرێت له سوودمه‌ندن بوونی ناڕه‌وا و له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌رتی تایبه‌تی خۆماڵیی و جووتیاران و خاوه‌ن پڕۆژه كشتوكاڵیی و پیشه‌سازییه‌كان ڕێكبخرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به لێخۆشبوونی گومرگی پڕۆژه‌كان و به‌دواداچوونی كاری ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا به ئاراسته‌ی بره‌ودان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته فیدڕاڵییه‌كان له‌م بوارانه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا و خزمه‌تی هاووڵاتییان و پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت و هاندانی وه‌به‌رهێنان.
هاووڵاتییان ئاماده‌بن تا 90 ڕۆژی كار له ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ته‌واوی بڕی پێشینه‌كانی بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه
له بڕگه‌ی دووه‌مدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و پێشنیارانه‌ی په‌سه‌ند كرد كه خرانه‌ڕوو بۆ ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتییان له دانه‌وه‌ی ئه‌و پابه‌ندییه داراییانه‌ی له ئه‌ستۆیانه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، تا وه‌ك داهاتی گشتی جارێكی تر خه‌رجبكرێته‌وه بۆ خه‌رجییه گشتیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه پێشنیاره‌كان بریتی بوون له داشكاندنی ڕێژه‌ی 15٪ له‌و پێشینانه‌ی حكوومه‌ت كه له لای هاووڵاتییانه وه‌ك (پێشینه خانووبه‌ره و و سندووقی نیشته‌جێبوون و پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی و قه‌رزی بچووك و پێشینه‌كانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینه‌ی پڕۆژه‌كانی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری به مه‌رجێك هاووڵاتییان ئاماده‌بن تا 90 ڕۆژی كار له ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ته‌واوی بڕی پێشینه‌كانی بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به پێدان و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان به شێوازی قیستیشه‌وه بۆ پێدانی باج و ڕه‌سمی كه‌ڵه‌كه‌بوو، به مه‌رجێك داواكاریی بۆ سوودمه‌ندبوون له‌و ئاسانكارییه پێشكه‌ش بكرێت له ماوه‌ی ده‌ستنیشانكراو.
له بڕگه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌مال ئه‌ترووشی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ورده‌كاری پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی كرد بۆ هاووڵاتییان خسته‌ڕوو - له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی، ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وامن له دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتیاندا و تا ئێسته‌ش نزیكه‌ی ٦٧،٢٤٨،٩٨ ملیۆن لیتری دابین كردووه، و تا ڕێكه‌وتی ١٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢ بڕی (٢٨،٢٣٢،١٢٦) لیتر بۆ هه‌ولێر دابین كراوه و له‌و بڕه‌ش (٢٣،٦٩٠،٨٠٠) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی (چۆمان، ڕواندز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه) دابه‌شكراوه و هه‌روه‌ها بڕی (٥،٨٢٧،٨٠٠) لیتر به‌سه‌ر ده‌ورووبه‌ر (واته خه‌بات و بنه‌سڵاوه) دابه‌ش كراوه، بۆ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه تاكو ١٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢، بڕی (١٨،٢٥٣،٠٩٦) لیتر دابینكراوه و له‌و بڕه‌ش (٨,٠٤٤,٠٠٠) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دوكان دابه‌ش كراوه و ( ٦,٨٢٦,٠٠٠) لیتر له سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه و (١,٨٥٢,٠٠٠) لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش دابه‌ش كراوه.
له پارێزگای دهۆكیش تاكو ١٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢، بڕی (١٩،٢٤٨،٧٨٠) لیتر دابینكراوه و له‌و بڕه‌ش (١٣,٣٧٨,٤٠٠) له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌ش كراوه و له ده‌ورووبه‌ریش واته (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی (٦,٠٢١،٢٠٠) لیتر دابه‌ش كراوه.
به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر خێزانێك 200 لیتری پێ ده‌درێت به نرخی 55 هه‌زار دینار كه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت و نه‌وته‌كه‌ش له به‌رزترین ئاستی كواڵێتیدایه.