توركیا و ئیمارات گرێبه‌ستێكی نوێی داراییان واژوو كرد و به‌مه‌ش پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته زیاتر ئاسایی ده‌بێته‌وه كه پێشتر تووشی گرژی بووبوو.
بانكه‌كانی توركیا و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، گرێبه‌ستێكی پێنج ملیار دۆلارییان واژوو كرد و به پێی ئه‌و گرێبه‌سته، بازرگانانی هه‌ردوو وڵات ده‌توانن به دراوی خۆیان به به‌های 18 ملیار درهه‌م كه هاوتایه له‌گه‌ڵ 64 ملیار لیره‌ی توركیا، ئاڵوگۆڕی شتومه‌ك و كاڵا بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستییه‌كیان به دۆلار و یۆرۆ هه‌بێت.
نرخی لیره به رێژه‌ی 44% دابه‌زیوه و یه‌ده‌گی دۆلاری وڵاته‌كه‌ش، بۆ كه‌مترین قه‌باره له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا دابه‌زیوه كه ته‌نیا هه‌شت ملیار دۆلاره.
گرێبه‌ستی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی قه‌ته‌ر، كۆریای باشوور و چین واژوو كردووه
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، توركیا له پێناو پاراستنی به‌های لیره، رێگریكردن له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار و یۆرۆ، گرێبه‌ستی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی قه‌ته‌ر، كۆریای باشوور و چین واژوو كردووه و به‌های ئه‌مانه‌ش ده‌گاته 23 ملیار دۆلار.
ئاماره‌كانی توركیا ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا، به به‌های دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار له ئیماراته‌وه هاورده‌ی هه‌بووه، به به‌های چوار ملیار و 900 ملیۆن دۆلاریش هه‌نارده‌ی بۆ ئه‌و وڵاته هه‌بووه.
گرێبه‌ستی نوێی ئاڵوگۆڕی دراو له نێوان توركیا و ئیمارات، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه و ده‌كرێ درێژیش بكرێته‌وه. گرێبه‌سته‌كه نیشانه‌یه‌كی تره بۆ باشتربوونی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان ئیمارات و توركیا كه له رابردوودا تووشی ئاڵۆزی بووبوو.