له 20ی كانوونی دووه‌م /یه‌نایه‌ری ساڵی ڕابردوو جۆ بایدن به فه‌رمی سوێندی یاسایی خوارد و وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌مڕۆیش ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ئاماره‌كان و ئاماژه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بایدن یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه كه‌مترین پشتیوانی جه‌ماوه‌ری له نێو شه‌قامی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و چه‌ندان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه ئه‌نجام دا، ئه‌مه وایكردووه نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان، بگره حزبه‌كه‌ی خۆیشی كه بریتییه له دیموكراته‌كان لێی بێ هیوان و تووشی نیگه‌رانی و بێزاری بوون و پشتیوانی پرۆژه و هه‌نگاوه‌كانی ناكه‌ن.
تۆڕی
سی ئێن ئێن دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كانی بایدن له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو كه بووه‌ته هۆی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له نێو گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بگات به نزمترین ئاست، بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی ئاماره‌كان هه‌ڵاوسان له ئابووری ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه به ئاستێك كه له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردووی ئه‌و وڵاته، هه‌ڵاوسانی له‌م چه‌شنه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی برسی و هه‌ژارتر بن و نرخی كاڵاكان به‌رزتر ببنه‌وه.
كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن بایدن چه‌ندان پلان و پرۆژه و بیرۆكه‌ی بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می ته‌ندروستی و زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تاكه دووپات كرده‌وه
هاوكات دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید 19 به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو و ترسناكتر له جاران له وڵاته‌كه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن بایدن چه‌ندان پلان و پرۆژه و بیرۆكه‌ی بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می ته‌ندروستی و زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تاكه دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ئێسته نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون له تووشبوو و سیسته‌می ته‌ندروستیش هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و په‌تای كۆڤید19یش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر وڵاته‌كه‌ی داپۆشیوه‌ته‌وه. گه‌وره‌ترین شكستی بایدن و حكوومه‌ته‌كه‌یه‌تی له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، كه سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، هاوكات بێكاری و له‌ده‌ستدانی كاریشی به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا و ڕێسا تونده‌كانه‌وه، زۆر زیاتر كردووه، ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌وپه‌ڕی ڕق و تووڕه‌ییه‌وه باس له بایدن و حكوومه‌ته‌كه‌ی بكه‌ن و به شكستخواردوو ناوی ببه‌ن.
له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یش بایدن گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی تووشی ئه‌فغانستان كرد به كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و جێهێشتنی خه‌ڵكی له ژێر حوكم و ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوی تاڵیبان، هه‌ڵاتن و پاشه‌كشه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به‌جۆرێك ئه‌مه‌ریكییه‌كانی شه‌رمه‌زار كردووه، كه له دوای جه‌نگی ڤێتنامه‌وه شه‌رمه‌زاری له‌م چه‌شنه‌یان هه‌ست پێ نه‌كردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌رنج و ئامانجه‌كانیشی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی تری جیهان به ته‌واوی كه‌م كردووه‌ته‌وه و بایدن هه‌میشه دووپات له‌سه‌ر سنوورداركردنی چین و ڕووسیا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بن به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه پێش ئه‌مه‌ریكا بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یتوانیوه هه‌ردوو وڵاته‌كه ناچار بكات، كه ده‌ست به دانوستاندن بكه‌ن و بێنه ژێر فشاره‌كانی واشنتنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه چین به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر له تایوان ده‌كات و ڕووسیایش خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكراینا ئاماده ده‌كات. هاوكات له دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكور و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هیچ پێشڤه‌چوونێك بوونی نییه، بگره ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانه‌كانیشی زیاتر لێ دوور ده‌كه‌وێته‌وه و په‌نا بۆ ڕووسیا و چین ده‌به‌ن، به‌هۆی ساردی و گرنگینه‌دانی واشنتن به هاوپه‌یمانه‌كانی، به تایبه‌ت وڵاتانی كه‌نداو، كه خاوه‌نی زه‌به‌لاحترین یه‌ده‌گی نه‌وتن له جیهان دا.
به گوێره‌ی ڕووپێوێكی جه‌ماوه‌ری كه زانكۆی كوینیبیاك له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، كه له خراپترین حاڵه‌ته‌كان پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته 42%، به‌ڵام پێگه‌ی ئێسته‌ی بایدن له نێو ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له 33%، پێشتر هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌و وڵاته به‌و ئاسته پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری دانه‌به‌زیووه، ته‌نانه‌ت تره‌مپ له‌وپه‌ڕی كاره سه‌رشێتی و ههڕهشهئامێزهكانی نه‌گه‌یشتووه به‌م ژماره‌یه، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بایدن تا ئێست شكستخواردووترین سه‌رۆكه له مێژووی ئه‌و وڵاته، كه كه‌مترین متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
به ڕێژه‌ی 37% كورسییه‌كانیان له كۆنگرێس له ده‌ست داوه.
په‌یمانگه‌ی گالووبی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ی ئامار و توێژینه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی پێشوویان، هه‌ر سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی یه‌كه‌می حوكمكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له خوار 50%ه‌وه بێت، ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی یه‌كه‌می خولی سه‌رۆكایه‌تی كه بۆ كۆنگرێس ئه‌نجام ده‌درێ، واته له دووه‌م ساڵی حوكمی سه‌رۆكی نوێ، ئه‌وا ئه‌و حزبانه‌ی كاندیدیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردنی بردووه‌ته‌وه، به ڕێژه‌ی 37% كورسییه‌كانیان له كۆنگرێس له ده‌ست داوه.
ئه‌مه وایكردووه كه سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكرات به ته‌واوی له بایدن بێ ئومێد ببن و به هه‌ڕه‌شه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر حزبه‌كه هه‌ژماری بكه‌ن، جیا له‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یشی كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌نگیان به بایدن داوه وه‌ك پالێوراوی دیموكراته‌كان، ئێسته له‌و كاره‌یان په‌شیمانن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێس له دژی بایدن و حزبه‌كه‌ی ده‌نگ بده‌ن