داعش ژمارەیەكی زۆری سەربازی عێراقی كوشت

:: AM:09:23:21/01/2022 ‌

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی عوزێم هێرشیانكردە سەر سوپای عێراق، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان، 11 سەرباز و ئەفسەرێك كوژراون.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی كانوونی دووەم، پێگەی شەفەق نیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی عوزێم هێرشیانكردە سەر سوپای عێراق، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان، 11 سەرباز و ئەفسەرێك كوژراون .

باس لەوەش كراوە، هێرشەكە لە رۆژئاوای شارەدێی عوزێم لە نێوانی گوندی تاڵعە و ئووم كەرامی سەر بە پارێزگای دیالە بوو، هەروەها داعش هێرشیكردوەتە سەر فەوجی یەكی لیوای دووی سەر بە سوپای عێراق.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی ئەم هێرشەی چەكدارانی داعش 11 سەرباز و ئەفسەرێك كوژران و ژمارەیەك سەربازیش بریندار بوون، تەرمی كوژراوان بەرەو نەخۆشخانەی خاڵس گوازرانەوە، هەروەها هێزی پشتیوانی سەر بە سوپای عێراقی گەیشتووەتە ناوچەكە.
 
ئەو هێرشە لە كاتێكە ئێستە دۆخی تەناهی عێراق بە تەواوی شڵەژاوە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە دەیان كردەی تیرۆرستی لە سنووری بەغدا ڕووی داوە.



وشە - رامیار جەواد