له حاڵه‌تی ئاسایی و هه‌میشه‌ییدا خێرایی
ڕووناكی بریتییه له 186 هه‌زار میل له چركه‌یه‌ك كه ده‌كاته 300 هه‌زار كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خێراییه ڕوو له كه‌مبوونه‌وه بكات، كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر مرۆڤ و جیهان چی ده‌بێ و چ گۆڕانكارییه‌كی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، گۆڤاری لایڤ ساینس له‌وباره‌وه بابه‌تێكی ئاشلی بی تایلۆری شاره‌زا له زانستی زینده‌وه‌رزانی و ڕۆژنامه‌وانی زانستی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گه‌ڕاوه و پرسیاری كردووه و خوێندوویه‌تییه‌وه و توێژینه‌وه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامیش دا ده‌ركه‌وتووه كه كاریگه‌رییه‌كان گه‌وره و فره‌وانن و به ته‌واوی شێوازی ژیان ده‌گۆڕن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی ڕووناكی ده‌سبه‌جێ مرۆڤ هه‌ست به‌مه ده‌كات، گرنگترین شتیش كه هه‌ستی پێ بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه‌كان له‌به‌رچاومان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، كێشه له پله‌ی به‌رزی و نزمی ئه‌و شوێنه دروست ده‌بێ كه تێیداین، ته‌نانه‌ت هێزی په‌یبردن و تێگه‌یشتنی عه‌قلی مرۆڤیش گۆڕانكاری تێدا دروست ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی خێرایی مرۆڤ به خێرایی ڕووناكی بكه‌ین، ئه‌وا خێراترین مرۆڤ له ڕاكردن له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، پله‌ی خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 0.0037%ی ڕووناكی، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به خێرایی ڕووناكی بگات، پێویستی به‌وه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی به كه‌شتی گه‌ردوونی گه‌شت بكات و بگه‌ڕێت، ئه‌و كه‌شتی و مووشه‌كانه‌یش كه له جۆرێكی زۆر پێشكه‌وتوون بۆ سه‌ر مه‌ریخ و هه‌ساره‌كانی تر دروست ده‌كرێن، به پێچه‌وانه‌وه هیچ ئامێر و دروستكراوێكی تر ناتوانێ خێرایی مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ئاستی خێرایی ڕووناكی.
به گوێره‌ی تیۆری ڕێژه‌یی ئه‌لبێرت ئاینشتاین كه چۆنیه‌تیی كاریگه‌ری خێرایی له‌سه‌ر ته‌نه‌كان و كات و شوێن ڕوون ده‌كاته‌وه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مرۆڤ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری "دوبلر" ئه‌و كاریگه‌رییه به واتای گۆڕانی شێوه‌كان له قه‌باره‌ی درێژی و گۆڕانی شه‌پۆله‌كانی ده‌نگ كه له گه‌رووی مرۆڤه‌وه ده‌رده‌چن، ته‌نانه‌ت شێوه‌ی بینینی مرۆڤیش ده‌گۆڕێت و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته بوونی هه‌یه، به‌مشێوه‌یه نامێنێت.
ئه‌و كاردانه‌وه و كاریگه‌رییانه هاوشێوه‌ن، واته كاریگه‌رییه‌كان هه‌مان شێوه‌یان ده‌بێت، كاتێك خێرایی رووناكی كه‌م ببێته‌وه، یان خێرایی مرۆڤ زۆر زیاتر ببێ و نزیك ببێته‌وه له خێرایی ڕووناكی، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه‌ی ئێسته له نێوان خێرایی ڕووناكی و مرۆڤ بوونی هه‌یه، وایكردووه كه توانای بینین و په‌ی پێ‌بردن و بیستن به‌وشێوه‌یه بێت، كه هه‌موومان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و خاوه‌نداری ده‌كه‌ین له‌و چركه‌ساته‌ی ئێسته تێیدا ده‌ژین.
زانایانی په‌یمانگه‌ی ماساچوستسی ئه‌مه‌ریكی بۆ ته‌كنه‌لۆجیا جۆره یارییه‌كیان بۆ كۆمپیوته‌ر دروست كردووه، كه گریمانه‌ی جیهان و ژیانكردن ده‌كات له كاتێك كه خێرایی ڕووناكی زۆر كه‌م ببێته‌وه، له یارییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئه‌گه‌ر خێرایی ڕووناكی زۆر كه‌م ببێته‌وه، ئه‌وا مرۆڤ ده‌توانێ هاوشێوه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌نێك له كه‌ناراوێك یان له‌سه‌ر خاك، ته‌نه‌كان له ئاسمانیش به‌مشێوه‌یه وه‌ربگرێت و كۆنتڕۆڵیان بكات و ڕێ نه‌دات به‌ر زه‌وی بكه‌ون.
كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره و فره‌وان بریتییه له هێواشبوونه‌وه‌ی تێپه‌ڕینی كات، واته ئه‌و 60 خوله‌كی ئێسته وه‌ك سه‌عاتێك هه‌ژماری ده‌كه‌ین، له ڕووی ژماره‌وه هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات كه زۆر هێواشتر و له‌سه‌رخۆتر چركه‌كان تێده‌په‌ڕن و خوله‌كه‌كان له 60 چركه‌وه بۆ 120 چركه درێژبوونه‌ته‌وه و سه‌عاته‌كانیش به‌هه‌مانشێوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات كه مه‌وداكان زۆر كورتتر ده‌بنه‌وه، كاتێك خێرایی ڕووناكی كه‌م ببێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر له نێو بازاڕێك به دووری مه‌ترێك له ته‌نیشت ئێمه‌وه بڕوات، وا هه‌ست ده‌كه‌ین، شانی به‌رشانمان ده‌كه‌وێت و به ته‌واوی لێمانه‌وه نزیكه. جیا له‌وه‌یش زانایان نایشارنه‌وه كه گۆڕانی ڕه‌نگه‌كانیش له پێشچاوی مرۆڤ زۆر ڕوون و دیار ده‌بێ و هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان ڕه‌نگیان به‌ره‌و سوورێكی كاڵ ده‌ڕوات، یان هه‌موو ڕه‌نگه‌كان چینێكی سووری كاڵیان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات سه‌رجه‌می ڕه‌نگه ڕاسته‌قینه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێ و له جۆره ڕه‌نگێكی تر بچن.
كاتێكیش كه له ژێر باران پیاسه بكه‌ین و بڕۆین، ئه‌وا له ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی ڕووناكی به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه وا هه‌ست ده‌كه‌ین، كه به‌شی پێشه‌وه‌ی جله‌كانمان زۆرتر و زیاتر ته‌ڕبوون به به‌راورد به به‌شی پشته‌وه‌ی جله‌كانمان، له كاتێكدا بارانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ستوونی داده‌بارێت و جه‌سته له پێش و پشته‌وه‌ی دڵۆپه‌كانی باران ده‌بڕێت و هیچ جیاوازییه‌ك بوونی نییه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر گۆڕانێكی له‌مجۆره له جیهان دروست ببێت، ئه‌وا كێشه و گرفتی گه‌وره بۆ مرۆڤ دروست ده‌بێ و پێویست به‌وه ده‌كات، كه ته‌واوی شارستانیه‌تی مرۆڤ دووباره هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه، هاوكات تێگه‌یشتن و توانای هزری و په‌یبردنی مرۆڤ به ته‌واوی ده‌گۆڕێت و مرۆڤی ئێسته ده‌بن به جۆرێكی تری ته‌واو جیاواز له مرۆڤی ئێسته.