كاتێك ئه‌و وڵاته ئه‌فریقییه له سه‌ده‌ی ڕابردوو سه‌ربه‌خۆی خۆیی له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا وه‌رگرت، به حه‌وته‌م هه‌ژارترین وڵات له‌سه‌ر ئاستی
جیهان هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام له ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده توانی ببێت به نموونه‌یه‌كی جیاوازی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن، له كاتێكدا هه‌رچوار ده‌وره‌ی به وشكانی ده‌وره‌دراوه و هیچ ژێرخانێكی ئابووریشی نه‌بوو، كاتێك سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند.
بۆتسوانا له مانگی ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ری 1966 سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاند، واته 56 ساڵ به‌ر له ئێسته، له ته‌واوی وڵاته‌كه ته‌نیا 12 كیلۆمه‌تر شه‌قامی قیرتاوكراو بوونی هه‌بوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێنده‌واربوون بریتی بوو له 22 كه‌س كه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بوو و ته‌نیا 100 كه‌سیش كه قوتابخانه‌ی ناوه‌ندییان ته‌واو كردبوو، خاوه‌نی ڕووبه‌رێكی یه‌كجار زۆری بیابان بوو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ كشتوكاڵكردن نه‌ده‌شیا. به وڵاتانی تر ده‌وره درابوو و هیچ كه‌ناراوێكی له‌سه‌ر ده‌ریا نه‌بوو، تا له سامانی ماسی و گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كان سوودمه‌ند بێت و بازرگانی پێوه بكات، له هه‌ر ڕووێكه‌وه ئه‌وكات بیر له‌و وڵاته بكرابووایه‌وه، ترووسكاییه‌ك ئومێد به‌دی نه‌ده‌كرا، تا وڵاته‌كه گه‌شه بكات و ببێت به یه‌كێك له وڵاته بوژاوه و پێشكه‌وتووه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئێسته گه‌شه‌ی ئابووری بۆتسوانا ده‌گاته 7.5% ئه‌و ڕێژه‌یه‌یش له زۆرێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا زیاتره و داهاتی ساڵانه‌ی تاك ده‌گاته سه‌رووی 15 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له كاتێكدا میسڕ كه یه‌كێك له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن شارستانیه‌تییه‌كانی ئه‌فریقایه داهاتی تاك له ساڵی 2021 ته‌نیا سێ هه‌زار و 830 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه. كه‌واته بۆتسوانا چۆن له‌و دۆخه سه‌خته‌وه به‌مجۆره پێشكه‌وت و ئێسته بووه‌ته نموونه‌یه‌كی زیندوو كه زۆرێك له وڵاتان ده‌یانه‌وێ ئه‌زموونه‌كه‌ی كۆپی بكه‌ن، تا به‌ره‌و گه‌شه و پێشكه‌وتن هه‌نگاو بنێن.
له ڕووی جیوگرافیاوه ده‌كه‌وێته باشووری كیشوه‌ری ئه‌فریقا له باشوورییه‌وه وڵاتی باشووری ئه‌فریقا و له ڕۆژهه‌ڵات زیمبابۆی، له ڕۆژئاوا و باكوری نامبیا بوونیان هه‌یه، ڕووبه‌ری ئه‌و وڵاته 570 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوار گۆشه ده‌بێت، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له ته‌ك هێلی ئاسنین ده‌ژین، واته ئه‌و هێله ئاسنینه‌ی كه پێشتر به‌ریتانیا له وڵاتانی ناوچه‌كه دروستی كردووه، بووه‌ته هۆكارێك بۆ دروستبوونی شاره‌كان له‌سه‌ر ڕێی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان.
تاكه شت كه دوای سه‌ربه‌خۆبوونی له بۆتسوانا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م كاری له‌سه‌ر كرا بریتی بوو له بنیاتنانی سیسته‌مێكی سیاسی و ئابووری و دیموكراسی ته‌واو شه‌فاف و ڕوون، بنه‌ماكانی ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سامان به یاسا و ڕێساكان به ته‌واوی وه‌ك تاوانی گه‌وره هه‌ژمار كران. جیا له‌وه‌یش ئه‌و سته‌مه زۆره‌ی خه‌ڵكی بۆتسوانا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری ئینگلیزه‌كان بینیان ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی، تا هه‌مووان به یه‌كه‌وه كار بۆ بنیتنانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا هه‌نگاونان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی بۆتسوانا بۆ دیموكراسی و یه‌كسانی كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی چه‌ندان سه‌ده‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای هۆز و خێلگه‌رایی كاری ده‌كرد و به‌ڕێوه ده‌برا.
یه‌كه‌م سه‌رۆكی بۆتسوانا له دوای سه‌ربه‌خۆی " ستیرسی خاما " ڕۆڵێكی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بینی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی نه‌هێشتنی ململانێ و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌كانی دا و سه‌رۆك هۆزه‌كانی خسته ڕیزی ده‌وڵه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی هۆزه‌كان له خه‌ڵك وه‌رگرێته‌وه و پێناسه‌ی نیشتمانیان پێ ببه‌خشێت، چونكه تا خه‌ڵكه‌كه زیاتر سۆز و وه‌لائیان بۆ هۆزه‌كه‌یان بێت له وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانرێ وڵاته‌كه سه‌ركه‌وتوو و پێشكه‌وتوو بێت. جیا له‌وه‌یش فره زمانی له نێو هۆزه‌كان بوونی هه‌بوو، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش زمانی ئینگلیزی كرد به زمانی فه‌رمی، تا هیچ هۆزێك زمانی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی تر نه‌سه‌پێنێ و له به‌رانبه‌ردا كاردانه‌وه‌ی هۆزه‌كانی تری لێ بكه‌وێته‌وه.
له ڕووی ئابوورییه‌وه گرنگی به به‌خێوكردنی مه‌ڕ و ماڵات دا، تا ببێت به سه‌رچاوه‌ی هه‌نارده‌كردنی گۆشت بۆ وڵاتانی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه وردانه‌وه و له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنین له نێو خاكی ئه‌و وڵاته گه‌وره‌ترین كانی مس و ئه‌ڵماسی سروشتی دۆزرانه‌وه، كه ئه‌مانه‌یش بوون به بزوێنه‌ری گه‌شه و پێشكه‌وتنی بۆتسوانا.
له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سروشتیانه‌یش، به‌ڵام شاره‌زایان هۆی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌شه‌ی بۆتسوانا بۆ ئه‌ڵماسی گرانبه‌ها ناگه‌ڕێننه‌وه، چونكه له كۆنگۆ و ئه‌نگۆلا و نه‌یجیریا كانی گه‌وره‌ی ئه‌ڵماس و زێڕ بوونیان هه‌یه، كه‌چی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه ئه‌و سه‌رچاوه سروشتیانه بووه به سه‌رچاوه‌ی نه‌فره‌تی بۆیان. له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رۆك ستیرسی خاما شۆڕشێكی گه‌وره‌ی دژی گه‌نده‌ڵی ئابووری و كارگێڕی ڕاگه‌یاند و سیسته‌مێكی باجدانی نه‌رمی سه‌پاند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان ئه‌و بڕه باجه كه‌مه بده‌ن و كه‌س خۆی لێی نه‌دزێته‌وه، جیا له‌وانه سیسته‌می بازاڕی ئازاد و ده‌سپێشخه‌ری ئابووری له وڵات ڕاگه‌یاند، واته دیموكراسیه‌تی لیبرالی بوو به بنه‌مای ئابووری وڵات، ڕه‌گه‌زپه‌رستی دژ به كه‌مینه‌ی سپی پێستی وڵاته‌كه حه‌رام كرا و كێشه‌كانی له‌ناوبرد، به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌وه‌یش سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی وه‌ك ئه‌ڵماس و مس له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببن به سه‌رچاوه‌ی نه‌فره‌تی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، بوون به مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و كامه‌رانی و گه‌شه و پێشكه‌وتن.
بۆتسوانا توانی سیسته‌مێكی سیاسی و كارگێڕی هێنده تۆكمه جێگیر بكات، كه به ته‌واوی خاڵی بوو له گه‌نده‌ڵی، سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئێسته‌یش بۆتسوانا له ڕیزبه‌ندی 35ه‌م وڵاتی دنیا داده‌نرێ له رووی شه‌فافیه‌ت و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، له كاتێكدا زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا له دوای بۆتسواناوه دێن. له ڕووی دیموكراسییه‌وه‌یش له ڕیزبه‌ندی 48ه‌م دیموكراسیترین وڵات له جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌نگاوه باشه و گه‌شه خێرایه‌وه، به‌ڵام وڵات به ده‌ست تووشبووانی ئایدزه‌وه ده‌ناڵێنێت، له 2019 زیاتر له 380 هه‌زار تووشبووی ئایدز له‌و وڵاته بوونی هه‌بوو، به‌ڵام وڵاته‌كه له جه‌نگێكی به‌رده‌وامدایه له دژی ئایدز و خه‌ڵكه‌كه‌یشی له ڕووی ئابووری و ژیارییه‌وه له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین به به‌راورد به وڵاتانی تری ئه‌فریقا و زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه.