بڕیاره له شاری سلێمانی به‌مزووانه بۆ یه‌كه‌مین جار له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان، یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی Digital Art بكرێته‌وه، پڕۆژه‌كه تایبه‌ت به پێشاندان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری و بازرگانی دیجیتاڵی بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراقه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، بۆ یه‌كه‌مین جار له سه‌ر ئاستی عێراق، یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی Digital Art ده‌كرێته‌وه، پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن LEXA CREW ڕێكده‌خرێت كه تایبه‌ته به ڕێكخستنی كۆنگره و كۆنفرانس و وۆركشۆپ و سیمینار و ئیفێنتی تایبه‌ت له ژێر سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای بێست له شاری سلیمانی.
هاوكات پڕۆژه‌كه پێشاندان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری و بازرگانی دیجیتاڵییه بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی عێراق و كوردستان، ئه‌مه‌یش بۆ پێشاندان و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
شایانی باسه ئه‌م پێشانگه‌یه بوار بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه له بواری digital art كار ده‌كه‌ن، یان به‌رهه‌میان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ به‌رهه‌مه‌كانیان بناسێنن به خه‌ڵك و په‌یامه‌كانیان له ڕێی دیزاینی دیجیتاڵی بڵاو بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێسته به‌شداران چاوه‌ڕێی دانانی فۆرمی به‌شداریكردن له یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی دیجیتاڵ ئارتی عێراق 2022، به‌ڵام دانه‌نراوه و كاته‌كه‌نیشی ئاشكرا نه‌كراوه.