ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌ست به دانوستان بكات و ئه‌و وڵاته بكات به سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی گازی ئه‌وروپا، ئامانجیه‌تی چیتر ئه‌وروپا حه‌وجێی ده‌ستی رووسیا نه‌بێت.
ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه رووسیا هێرش بكاته سه‌ر ئۆكراینا و له‌و كاته‌شدا ته‌نگژه‌یه‌كی نوێی وزه له ناوچه‌كه دێته كایه‌وه، له ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌پاندنی سزای زیاتری ئابووری به‌سه‌ر رووسیا، پێشبینی ده‌كرێ رووسیاش به گرتنه‌وه‌ی گاز، ئه‌وروپا تووشی كێشه‌ی كه‌میی گاز بكات.
ئه‌مه‌ریكا له ئه‌لته‌رناتیڤ ده‌گه‌ڕێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قه‌ته‌ری هه‌ڵبژاردووه كه یه‌كێكه له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رهه‌مهێنه‌ری گازی سروشتی.
قەته‌ر به گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری گازی lng له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت
به‌گوێره
بی بی سی، قه‌ته‌ر به گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری گازی lng له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت و له رابردوودا قه‌ته‌ر 5%ی گازی ئه‌وروپای دابین كردووه، به‌ڵام رێژه‌كه زۆر كه‌مه و هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌درێت.
جێی باسه ئه‌وروپا 40%ی پێداویستی گازی سروشتی خۆی له رووسیاوه دابین ده‌كات و یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و گازش له ئۆكرایناوه تێده‌په‌ڕێت.