به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی ماڵان، ژماره‌یه‌ك له به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی ده‌ستیان كردووه به فرۆشتنی غازی شلی ماڵان و هاووڵاتییانیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بوتڵه‌كانیان، سه‌ردانی به‌نزینخانه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كه‌ی بۆ گڕگرتن، هاوكات نرخه‌كه‌شی گرانتر ده‌كه‌وێت له‌و غازه‌ی حكوومه‌ت ده‌یداته كارگه‌كان و ده‌فرۆشرێته‌وه به هاووڵاتییان.
ماوه‌یه‌كه ته‌نگژه‌ی غاز له سلێمانی سه‌ری هه‌ڵداوه و هاووڵاتییان بۆ به ده‌ستهێنانی یه‌ك بوتڵی غاز به‌یانیان زوو چه‌ند سه‌عاتێك له نۆره‌ی غاز ده‌وه‌ستن، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه، سلێمانی پێویستی به زیاتر له چوار هه‌زار تۆن غازی شل هه‌یه، به‌ڵام ئێسته بڕه‌كه‌ی بۆ 230 تۆن كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گرفته‌كه‌ی دروست كردووه.
بڕیاریان داوه بوتڵی ماڵانیش بۆ هاووڵاتییان پڕ بكه‌نه‌وه
به‌همه‌ن قادر گوته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی كه له سلێمانی دروست بووه له‌باره‌ی كه‌می غازی شلی ماڵان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی غاز، ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه غازی ئۆتۆمبێل ئێڵ پی جی ده‌فرۆشن، بڕیاریان داوه بوتڵی ماڵانیش بۆ هاووڵاتییان پڕ بكه‌نه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی كێشه‌ی غازی شل چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئه‌و گوشاره نامێنێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی، پڕكردنه‌وه‌ی بوتڵی غاز به‌شێوه‌ی لیتر ده‌بێت، بۆ هه‌ر لیترێك نرخه‌كه 575 دیناره، بۆ یه‌ك بوتڵ كه پڕ بكرێت 11 هه‌زار و 500 دینار ده‌كه‌وێت، به‌ڵام هاووڵاتی هه‌یه ده‌ڵێت به به‌های هه‌شت تا 10 هه‌زار دیناری تێده‌كات ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆیان، ئێمه ده‌زانین نرخه‌كه به‌راورد به غازی كارگه‌كان زۆرتر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ر دۆخه‌كه ئه‌و كاره‌یان كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی ده‌فرۆشرێت غازی بازرگانییه و وه‌ك ئه‌وه نییه حكوومه‌ت له رێی كۆمپانیاوه ده‌یداته كارگه‌كان.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، له سلێمانی 19 وێستگه‌ی به‌نزین، غازی شلی ماڵان ده‌فرۆشن و سه‌رجه‌میان بوتڵی غازی ماڵان پڕ ده‌كه‌نه‌وه، ئێسته هاووڵاتییان ده‌توانن له هه‌ر یه‌كێك له‌و وێستگانه غاز بۆ هاووڵاتی پڕ بكه‌نه‌وه، ئه‌م كاره له‌به‌ر هاووڵاتییان كراوه و ئامانج چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی غازه.
یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه به‌هۆی پڕكردنه‌وه‌ی غازی شلی ماڵان له به‌نزینخانه‌كان دروست ده‌بێت، تێكه‌ڵبوونی غاز و به‌نزینه له كاتی تێكردنی پرۆسه‌ی غاز و به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێل و بوتڵی غاز كه به‌هۆیه‌وه خێراتر ده‌بێته هۆی گڕگرتن و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و به‌نزینخانه‌كان دروست ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و غازه‌ی له رێی بریكاره‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێت، نرخه‌كه‌ی هه‌رزانتره له غازی به‌نزینخانه‌كان، غازی بریكاره‌كان نرخه‌كه‌ی هه‌شت هه‌زار و 500 دیناره.
سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ''ئاگاداری ئه‌وه‌ین پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی غازی شل له به‌نزینخانه‌كان ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌م جۆره نرخه‌كه‌ی گرانتره، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین له رێی لیژنه‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌نزینخانه‌كان بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری غاز یه‌ك لیتر به 575 دینار ده‌فرۆشن، ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كان تێی ده‌كه‌ن.''
له‌لایه‌كی تره‌وه، كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ''وشه''ی گوت، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی غازی شلی ماڵان له‌لایه‌ن به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی، له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییاندا نییه و به گران ده‌ستی هاووڵاتییان ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گرانتركردنی نرخی غاز.
كه‌می غازی ماڵان بابه‌تێكی دروستكراوه و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه غازی شلی ماڵانیش بكرێته بازرگانی
هه‌روه‌ها گوتی، كه‌می غازی ماڵان بابه‌تێكی دروستكراوه و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه غازی شلی ماڵانیش بكرێته بازرگانی، ئه‌و به پێوه‌ستی ده‌زانێ غازی بۆ هاووڵاتییانی سلێمانی دابین بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بێت، غازیش چیتر به‌و شێوه‌ی ئێسته نامێنێت و هه‌مووی ده‌بێته بازرگانی و پرۆسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكان ده‌بێت و دواجار هاووڵاتییان ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن.
پێشتر ''وشه'' ئه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، غازی پێویست بۆ شاری سلێمانی بۆ هه‌ر رۆژێكی 400 تۆنه، به‌ڵام كه‌متر له 300 تۆنی پێ ده‌درێ و غازی به‌رهه‌مهاتوو زیاتر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی