تا ئێسته بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌تایبه‌تی له رێگه‌ی هه‌ردوو تیره‌ی ده‌لتا و ئۆمكرۆنه‌وه به‌رده‌وامه، جیا له ڤاكسین، چاره‌سه‌رییه‌كی سنوورداریش بۆ په‌تاكه مۆڵه‌تی پێ دراوه، شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵێكی خۆش راده‌گه‌یه‌نن، به‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كۆرۆنا به هاوشێوه‌ی ئینفله‌وه‌نزا ده‌بێته په‌تایه‌كی وه‌رزی.
شاره‌زایانی نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن كه له 2022 كۆتای په‌تای كۆرۆنا بێت، ببێته ته‌نیا ڤایرۆسێكی ئاسایی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی ئینفله‌وه‌نزای وه‌رزی، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌وه‌ی له باشووری ئه‌فریقیا رووی دا دوای دۆزینه‌وه‌ی تیره‌ی ئۆمیكرۆن له تشرینی دووه‌می پار، ترووسكایه‌ك هیوای له ئه‌گه‌ری كۆتاهاتنی شه‌پۆلی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ی به‌خشی.
چیتر كۆرۆنا له 2022 به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆلی ژیانمان ناكات
دوای ئه‌وه‌ی كۆتای ساڵی رابردوو تیره‌ی ئۆمیكرۆن له باشووری ئه‌فریقیا دۆزرایه‌وه و تووشبوون گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی، به‌ڵام دوای ئه‌وه به‌خێرایی تووشبوون كه‌می كرده‌وه، هه‌مان شت له به‌ریتانیا رووی دا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ته‌واوی دنیا رووبدات، وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن.
تۆم فریدن، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سه‌نته‌ری نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێیان له ئه‌مه‌ریكا گوتی، پێم وایه به دروستی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ په‌تاكه كردووه، بۆیه له 2022 چیتر زۆر كۆنترۆلی ژیانمان ناكات.
له مانگی رابردووه‌وه ئۆمیكرۆن به شێوه‌یه‌كی فره‌وان له ئه‌مه‌ریكا بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام دواتر رووی له كه‌مبوونه‌وه كرد، له پێنجشه‌می رابردووه‌وه تووشبوون 10% كه‌می كردووه، بۆیه شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكی پێیان وایه ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی ئۆمیكرۆن رووی له كه‌می كرد، ئه‌وه قۆناغێكی هێوربوونه‌وه‌ی به‌دوادا دێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان روو له كه‌می بكات.
جون شوارتزبێرگ، شاره‌زای نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان و زانستی ڤاكسین پێشبینی هه‌یه به‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی شوباتی داهاتوو حاڵه‌ته‌كان پاشه‌كشه بكه‌ن، له ئاداریش تا به‌هار و هاوین به هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو ژماره‌ی تووشبوون كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یش مایه‌ی گه‌شبینییه و دوای ئه‌وه ده‌توانین زۆر شت بكه‌ین.
شوارتزبێرگ پێی وایه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به‌رگری له‌شیان ده‌بێت، به‌هۆی وه‌رگرتنی ڤاكسین یان ژه‌می سێیه‌م یان ئه‌وانه‌ی تووشی ئۆمیكرۆن بوونه، به گشتی ئاستی به‌رگری له‌شی خه‌ڵكه‌كه زۆر زیاتر ده‌بێت به به‌راورد به قۆناغی پێش ئۆمیكرۆن، ئه‌وه‌یش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌لتا و ئۆمیكرۆن و تیره‌ی نوێی ڤایرۆسه‌كه یارمه‌تیمان ده‌دات.