توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه ده‌كات كه هه‌ر یه‌كێك له 100 كه‌س، وه‌ك تێكڕا ده‌توانێت رۆژانه 15 درۆ بكات، لێره‌دا پرسیارێك هه‌یه، كاتێك درۆ مرۆڤ تووشی شه‌رمه‌زاری ده‌كات، بۆچی خه‌ڵك درۆ ده‌كه‌ن؟
تیمۆسی لیفین، توێژه‌ر له زانستی فێڵكردن له زانكۆی ئه‌لاباما له بێرمنگهام له میانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك له 100 مرۆڤ ئه‌وه‌ند درۆ ده‌كات به تێكڕای 15 درۆ له رۆژێكدا، ئه‌و چاودێری درۆی رۆژانه‌ی 630 كه‌سی له ماوه‌ی سێ مانگ كرد، بۆی ده‌ركه‌وت 6%ی به‌شداران وه‌ك ناوه‌ند رۆژانه زیاتر له شه‌ش درۆ ده‌كه‌ن.
درۆزنه‌كان ئه‌ركێكی زیاتری مێشكی ده‌چێژن، گرنگی به مسۆگه‌ریی باوهڕكردنی كه‌سانیتر به چێڕۆكه درۆكانیان ده‌ده‌ن
له رووی بایۆلۆجییه‌وه ده‌ركه‌وتووه له‌كاتی درۆكردنه‌وه به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشك چالاك ده‌بێت، ئه‌و به‌شه‌ی رۆڵی گه‌وره‌ی له دیاریكردنی كه‌سێتی مرۆڤ و پلاندانان و رێكخستنی ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزدارییه‌كه‌ی هه‌یه، توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن درۆكردن زیاتر له گوتنی راستی مێشك ماندوو ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ده‌كرێ مێشك له‌گه‌ڵ درۆكردنه‌وه رابێت، بۆیه هه‌رچه‌ند مرۆڤ درۆی زیاتر بكات، مێشكی زیاتر له‌سه‌ر درۆكردن رادێت.
درۆزنه‌كان ئه‌ركێكی زیاتری مێشكی ده‌چێژن، ئه‌وان چاودێری ئاكاریان ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاردانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌ن، چونكه گرنگی به متمانه‌ی خۆیان و مسۆگه‌ریی باوهڕكردنی كه‌سانیتر به چێڕۆكه درۆكانیان ده‌ده‌ن. له رووی ده‌روونیشه‌وه خه‌ڵك له‌به‌ر هۆكاری جیاجیا په‌نا بۆ درۆ ده‌به‌ن.
پۆڵ ئیكمان، زانای ده‌روونناسی ناودار هۆكاره‌كانی له رووی ده‌روونییه‌وه به‌مشێوه‌یه باس كردووه، بۆ خۆرزگاركردن له سزا و ترس له هه‌ڕه‌شه، شاردنه‌وه‌ی ئه‌و سووده‌ی له شكاندنی یاسا و بنه‌ماكان ده‌یكات، پاراستنی كه‌سێكی خۆشه‌ویستی له ئازارپێگه‌یشتن، خۆپاراستن و خۆده‌رخستن به به‌هێزی، پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی، خۆلادان له شه‌رمه‌زاری و موجامه‌له‌كردن بۆ راكێشانی به‌رانبه‌ر.