ئه‌و ته‌رمه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو له چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی بۆ پزیشكی دادی نێردرا، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ست داوه و كه‌سوكاری ئه‌و تهرمهیش زانیارییه‌كان پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه.
رۆژی حه‌وتی كانوونی دووه‌م، هه‌رێم محه‌مه‌د له ناو چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی، به مردووی درایه‌وه كه‌سوكاره‌كه‌ی، به‌ڵام گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كوژرابێت و ئه‌وه به‌ڕاست نازانن كه خۆی خۆی خنكاندبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی گرتووخانه‌كه رایانگه‌یاند.
كه‌سێكی نزیكی هه‌رێم محه‌مه‌د، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ر مردنی هه‌رێم گومانیان هه‌یه و به‌ڵگه‌شیان له‌به‌رده‌سته له باره‌ی كوشتنی، بۆیه سكاڵایان تۆمار كردووه، ئێسته‌یش چاوه‌ڕوانی ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وام ده‌كه‌ن تا به دواداچوون له‌سه‌ر سكاڵاكه‌یان بكه‌ن.
باسی له‌وه كرد، له دوای رووداوه‌كه‌وه هیچ كه‌س و لیژنه‌یه‌ك پێوه‌ندی به كه‌سوكاری هه‌رێم نه‌كردووه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كردوون، چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كاتی رووداوه‌كان قسه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك كردووه و باسیان له‌وه‌كردووه هه‌رێم له كاتی ئه‌شكه‌نجه گیانی له ده‌ست داوه.
دوا به دوای رووداوه‌كه راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به خۆخنكاندنی هه‌رێم كردبوو، هه‌روه‌ها چاكسازی گه‌ورانی سلێمانیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه هه‌رێم خۆی خنكاندووه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سی تر هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و رۆژه گیراوێك له چاكسازی گه‌وران باسی رووداوه‌كه‌ی كرد كه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌شكه‌نجه دراون، به‌ڵام هه‌رێم گیانی له ده‌ست داوه و ئه‌ویش ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆردراوه.
وشه/سلێمانی