نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و تا نزیكه‌ی 89 دۆلار هه‌ڵكشاوه. ئه‌و هه‌ڵكشانه له كاتێكدا تۆمار ده‌كرێت له پێش نیوه‌ڕۆی دواین رۆژی هه‌فته‌ی رابردووی بازاڕی بۆرسه، بۆ خوارووی 86 دۆلار دابه‌زیبوو.
هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش، نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و گه‌یشته نزیكه‌ی 89 دۆلار، ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی جۆری برێنت به 78 دۆلار و 50 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته 85 دۆلار و 68 سه‌نت، له كاتێكدا هه‌ینی رابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك 63 دۆلار و 30 سه‌نتی تۆمار كرد.
به گشتی نرخی نه‌وت رووی له هه‌ڵكشانه و ئه‌و هۆكارانه‌ی وا ده‌كه‌ن نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه، به‌هێزترن له‌و هۆكارانه‌ی مایه‌ی دابه‌زاندنی نرخی نه‌وتن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا بانكی وه‌به‌رهێنانی گۆلدمه‌ن ساكس، به له‌به‌رچاوگرتنی گه‌شه‌ی ئابووری دنیا و به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت و نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی روون له سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنی ناوكی، پێشبینی كرد نرخی نه‌وت تا 100 دۆلار به‌رز ببێته‌وه.
دوای ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، كاریگه‌رییه‌كان كه‌م بوونه‌وه.
گرنگترین رووداو له ماوه‌ی مانگی رابردوودا كه نرخی نه‌وتی دابه‌زاندبێت، پرسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن بوو، به‌ڵام دوای ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، كاریگه‌رییه‌كان كه‌م بوونه‌وه.
پرسی به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئاڵۆزییه‌كانی ئۆكراینا و هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و دابه‌زینی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بووه.
دابه‌زاندنی نرخی سوودی بانكی له‌لایه‌ن چین و رژانی سه‌رمایه‌ی زیاتر بۆ دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری دنیا، ده‌بێته هۆی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت و به گوته‌ی بانكه‌كه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته 100 دۆلار.
پێشبینی كراوه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت له ساڵی 2022 سه‌رووی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات، هه‌ر جۆره زیادبوونێكی داخوازی له‌سه‌ر ئه‌و ماده خاوه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه.