ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێنراوه و گۆڕینه‌وه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌مڕۆ 24ی كانوونی دووه‌م، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، توانرا له‌ناو هه‌ولێر ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی 52 گرام ''جامایكا''و بڕی 40 گرام "كریستاڵ" و بڕی 32 گرام "حه‌شیش" و بڕی 15 گرام "هێرۆین" و بڕی 58 گرام ده‌نكه حه‌بی هۆشبه‌ر.
ئه‌وه‌یشیان ڕاگه‌یاند، له میانی پرۆسه‌كه‌دا سێ تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی ''م ـ أ ـ س'' و ''ن ـ أ ـ ع'' و ''ڕ ـ أ ـ خ'' گیران، تۆمه‌تباره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌ویان بۆ كراوه‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كران.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ساڵى رابردوو به سه‌تان تۆمه‌تبارى ماده‌ى هۆشبه‌ر گیرابوون. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانیش زۆرترین ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ى ده‌هێنرین له ئێرانه‌وه‌یه.