رەنگە بەهۆی چێژە خۆشەكەی یان وەك چەرەزات بخورێت، بەڵام لە راستیدا چەندان سوودی هەیە، لەوانە رووبەڕووبوونەوەی چەند جۆرێك شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ، ئەو لە خێزانی
پاقلەمەنییەكانە و هەزاران ساڵە مرۆڤ بە شێوازی جیا جیا دەیخوات، بە ریشاڵ و پرۆتین و ڤیتامین و كانزاكانەوە دەوڵەمەندە، لە سوودەكانی:
*سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی وزە و كالۆری و ڤیتامین و كانزاكانە، وەك مەنگەنیز و فۆلیك ئەسید و مس و ئاسن و زنك و فسفۆڕ و مەگنسیۆم و سیلینیۆم و پۆتاسیۆم.
فەرمانی هەستە دەمارەكان باشتر دەكات و لە خەمۆكی و رارایی دەتپارێزێت
*بە پڕۆتین و ریشاڵ و هەستی تێربوون دروست دەكات، لە رێگەی هێواشكردنەوەی پرۆسەی هەرسكردن، بۆیە بۆ ریجیمكردن باشە.
*رێكخستنی رێژەی شەكر لە خوێن، كاتێك دوای خواردنی رێژەی شەكر لە لەش كەم دەبێتەوە.
*مەترسیی سەرهەڵدانی هەندێك نەخۆشی كۆئەندامی هەرس كەم دەكاتەوە، وەك شێرپەنجەی قۆلۆن و ورووژانی قۆلۆنی دەمارگیری.
*لە هەندێك نەخۆشی درێژخایەن دەتپارێزێت، وەك نەخۆشی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن و زیادبوونی كۆلیسترۆلی زیانبەخش، هاوكات مەترسیی تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە و پەرەسەندنی كەم دەكاتەوە، وەك شێرپەنجەی سییەكان و مەمك.
*بۆ تەندروستی مێشك باشە و توانای بەجێگەیاندنی فەرمانەكانی باشتر دەكات، بەتایبەتی سوودی بۆ ژنی دووگیان و منداڵی بچووك هەیە، فەرمانی هەستە دەمارەكان باشتر دەكات و لە خەمۆكی و رارایی دەتپارێزێت.
*خۆراكێكی باشە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كەمخوێنی، بەهۆی بوونی ئاسنێكی زۆر و ڤیتامین سی كە یارمەتی مژینی ئاسن دەدات.