هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد، به‌هجه‌ت یه‌حیا، كلیپی گۆرانی شه‌كره به‌فره‌ی نوێ كرده‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌فر بارینی ئه‌مجاره‌ی كوردستان.
هونه‌رمه‌ندی به هجه‌ت یه‌حیا پێشتر رای گه‌یاندبوو، شه‌كره به‌فره به جۆرێكی نوێ دێته‌وه لای هه‌وادارانی و ئه‌مڕۆیش كیلپه نوێیه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
به‌هجه‌ت یه‌حیا ساڵی 1986 گۆرانی شه‌كره به‌فره‌ی گوتووه، تا ئێسته چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانه‌وه كیلپی جۆراوجۆری بۆ كراوه و خۆیشی دووه‌مجاره به فه‌رمی كلیپی بۆ ده‌كات.
شه‌كره به‌فره له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی كوردستانه‌وه به‌رده‌وام پێشوازی زۆری لێده‌كرێ و له‌گه‌ڵ بارینی هه‌ر بهفرێكدا كۆمه‌ڵێك یاده‌وه‌ری له‌گه‌ڵدا تۆمار ده‌كرێ.