مەسروور بارزانی بەرەو ئیمارات بەڕێ كەوت

:: AM:08:55:25/01/2022 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرەو ئیمارات بەڕێ كەوت و بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە كۆ ببێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 25ـی كانوونی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی ئیمارات بەڕێ كەوت.

لەو سەردانەدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكان، شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی تری ئیمارات كۆ دەبێتەوە.

لە دیداری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە، دەرفەتەكانی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئیمارات، پتەوكردنی میكانیزمەكانی هاوئاهەنگی و هاوكاری لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد