گۆرانیبێژی لاو دێرێ ئارام له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به‌مزووانه كلیپێكی نوێی به ناوی "ببینه" بڵاو ده‌كاته‌وه.
خاتوونه گۆرانیبێژ دێرێ ئارام له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می كه كلیپێكه به‌ناوی "ببینه" ئاشكرای كردووه، به‌رهه‌كه‌ی له تێكست و میلۆدیی خۆیه‌تی، هاوكات به‌همه‌ن فه‌ره‌جی كاری به‌رهه‌مهێنه‌ری موزیكی بۆ كردووه، هاوكات وێنه‌گرتنی له‌لایه‌ن aranprime بۆ ئه‌نجام دراوه. كلیپه‌كه‌یش له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
دێرێ ئارام پێشتر به‌رهه‌مه‌كانی (ناتوانم - La Llorona - دوور مه‌به) بڵاو كردبووه‌وه، به‌رهه‌می "ببینه" ده‌بێته سێیه‌م كلیپی ئه‌و هونه‌رمه‌نده. هاوكات یه‌كه‌مین كلیپی 2022یه كه بڵاو ده‌بێته‌وه.
دێرێ ئارام گۆرانیبێژ و موزیسیانێكی ناوداره، ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵه پیانۆ ده‌ژه‌نێت، یه‌كه‌مین به‌رهه‌م و ده‌ركه‌وتنی هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست به‌شێوه‌ی دوێت به‌رهه‌مێكیان به‌ناوی Lagal TO بڵاو كرده‌وه. زیاتر به‌شێوه‌ی لایڤ گۆرانی ده‌ڵێت و به زمانی ئینگلیزی و كوردی گۆرانی تۆمار كردووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.