ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا سات به سات زیاتر ده‌بێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هه‌شت هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كه‌وتنه ئاماده‌باشی.
دوای ده‌ربڕینی ئاماده‌باشی هه‌شت هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، گوته‌بێژی پێنتاگۆن گوتوویه‌تی، ئه‌و هه‌نگاوه هێمایه بۆ سووربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆی له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
وڵاتانی دانیمارك، ئیسپانیا، فڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا رایان گه‌یاند، بۆ به‌رگریكردن له ئۆكراینا هێز ره‌وانه ده‌كه‌ن.
چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له‌م بڕیاره، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی دانیمارك، ئیسپانیا، فڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا رایان گه‌یاند، بۆ به‌رگریكردن له ئۆكراینا هێز ره‌وانه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، دانیمارك كه‌شتی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ده‌ریای رۆژهه‌ڵات كردووه و چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگیشی له لیتوانیا جێگیر كردووه.
ئیسپانیاش كۆمه‌ڵێك كه‌شتی بۆ یارمه‌تیدانی ناتۆ ره‌وانه كردووه و ده‌یه‌وێ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیش بۆ بولگاریا بنێرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه فڕه‌نسا رای گه‌یاندووه، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی له ژێر فه‌رمانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ره‌وانه‌ی رۆمانیا ده‌كات.
جێی باسه ئه‌و هه‌نگاوه سه‌ربازییانه دوای ئه‌و دێت، رووسیا به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی له سنووره‌كانی ئۆكراینا جێگیر كرد.
پێویسته بگوترێ ئه‌گه‌ری هێرشه‌كه زۆر زیاتر بووه، دوێنێش ئه‌مه‌ریكا داوای له خێزانی دیپلۆماتكارانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكراینا كرد ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له ئۆكراینا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا زیاتر بووه، دۆخه‌كه ئاڵۆزه و ئه‌وه ده‌خوازێت هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رچی زووه له‌م وڵاته بچنه ده‌ره‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی رووسیا كه له نزیك ئۆكراینا كۆ بوونه‌ته‌وه، سه‌رووی 100 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن
ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی رووسیا كه له نزیك ئۆكراینا كۆ بوونه‌ته‌وه، سه‌رووی 100 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن و ئامانجی رووسیا ئه‌وه‌یه رێگری له‌وه بكات ئۆكراینا ببێته ئه‌ندامی ناتۆ، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م شته روو بدات، ده‌یه‌وێ ئۆكراینا بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك پێشنیاریان خستووه‌ته به‌رده‌م بایدن، یه‌كێك له‌و بژاردانه‌ش ناردنی هه‌زار تا پێنج هه‌زار سه‌ربازه بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.