عه‌لی ئه‌شره‌ف نۆبه‌تی ناسراو به "په‌رته‌و كرماشانی" له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئه‌و شاعیرێكی هه‌ست ناسك بوو كه به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی هۆنراوه‌ی ده‌هۆنییه‌وه.
به‌شێك له شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره بوونه‌ته وێردی زمان و له كۆمه‌ڵێك گۆرانیشدا به‌كار هاتوون، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ناوبانگی زیاتر ده‌ربكات.
زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی ئه‌و شاعیره كلاسیكین. ئه‌و له كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ژیا و كۆمه‌ڵێك كتێب و به‌رهه‌می ناوازه له‌لایه‌ن كۆچكردوو بڵاو كراونه‌ته‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی ئه‌و شاعیره هه‌ست ناسكه ده‌رده‌بڕن.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی په‌رته‌و كرماشانی، خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كرماشان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی ئه‌و شاعیره هه‌ست ناسكه ده‌رده‌بڕن.
له به‌ناوبانگترین هۆنراوه‌كانی په‌رته‌و كرماشانی، هۆنراوه‌ی ئه‌رمه‌نییه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ كراوه‌ته گۆرانی.
هۆنراوه‌ی ئه‌رمه‌نی
ئاواره‌گه‌ی بێچارگهی بێ خانمانم ئه‌رمه‌نی
مالد نیه‌زانم هاله كوو رووح و ره‌وانم ئه‌رمه‌نی
ترسم وه گه‌ردم تا نه‌كه‌ی بیوشی بچوو ده‌ر وا نه‌كه‌ی
ئمجا م دی دیوانهگهی ئاگر وه گیانم ئه‌رمه‌نی
ت به‌و موسڵمانی بكه له‌ی گه‌وره مێهمانی بكه
هه‌ر چی ك خوهد زانی بكه م ناتوانم ئه‌رمه‌نی
بیخود ئرا ترسی خوه م‌م قورسه ده‌مم خاتر جه‌مم
مانگه شه‌وه سایه‌ی خوهمهها شان وه شانم ئه‌رمه‌نی
نووش ئهوقره چشتی نیه ده ر وا كه بارم كه‌فتیه
هه‌ر یه‌ی چكه‌ی نه‌زری بكه ته‌ڕ بوو زوانم ئه‌رمه‌نی
ئه‌ر یه‌ی كه‌سێ له دژمنی پرسی یه له كووره سه‌نی
وه گیان هه‌ر چی كافره ئیوشم نیه زانم ئه‌رمه‌نی
پشتم له بار ده‌رد و خه‌م شكیا نیه‌زانم چوه بكه‌م
ده‌ردم یه‌سه له ماڵ خوه‌م بێ خانمانم ئه‌رمه‌نی
رووژ و شه‌وم جووری یه‌كه ده‌ر وا كه مایووسم نه‌كه
ئاخه و ه ناشهر تازه م جیال جوانم ئه‌رمه‌نی
ده‌ر واكه زیوتر « په‌رته‌وه» مێهمانهگهی ئاخر شه‌وه
یه‌ی شیشه له‌و به‌د مه‌سه‌وه پڕ كه بزانم ئه‌رمه‌نی