هه‌ردوو یاریزان زیدان ئیقبال و عه‌لی حه‌مادی پێوه‌ندییان به شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه كرد، كه ئێسته له تارانی پایته‌ختی ئێرانن.
زیدان ئیقبال له چه‌ند یارییه‌كی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له پرێمه‌رلیگ به‌شداریی كردووه، هه‌روه‌ها له تیپی دووه‌می یانه‌كه یاریی ده‌كات.
هه‌روه‌ها عه‌لی حه‌مادی یاریزانی یانه‌ی لویكمپ وهندرزه، كه یانه‌یه‌كی پله یه‌كی ئینگلته‌رایه.
پیترۆڤیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پشت به هه‌ردوو یاریزان ده‌به‌ستێت بۆ یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، كه پێنجشه‌می داهاتوو له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022 له تاران ده‌كرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوێنێ گه‌یشته تاران و تیپه‌كه هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش تووشبوونی چه‌ند یاریزانێك و چه‌ند ئه‌ندامێكی شاندهكهیه به ڤایرۆسی كۆرۆنا.