بڕیار بوو له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆنفرانسێكی گرنگ له بواری ژینگه و وه‌به‌رهێنان ببه‌سترێت، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری په‌تای كۆرۆنا كۆنفرانسه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.
كه‌مال ئاغا جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، بڕیار بوو كۆنفرانسه‌كه له دووی شوباتدا بكرێت، به‌ڵام بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا. ئه‌و هۆكاری دواخستنی كۆنفرانسه‌كه‌ی بۆ پرسی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گه‌ڕانده‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، كۆنفرانسه‌كه هه‌ر ده‌بێت به‌ڕێوه بچێت، چونكه زۆر پڕبایه‌خه بۆ ژینگه و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و له‌و كۆنفرانسه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت سه‌رجه‌م كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی تاوتوێ بكرێن.
به‌پێی یاسا ده‌بێت 25%ی رووبه‌ره‌كه بۆ سه‌وزایی دابین بكه‌ن.
یه‌كێك له كێشه‌كانی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بوون كه وه‌ك پێویست گرنگییان به سه‌وزایی نه‌داوه، له كاتێكدا به‌پێی یاسا ده‌بێت 25%ی رووبه‌ره‌كه بۆ سه‌وزایی دابین بكه‌ن.
كاتێك پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر نه‌خشه بڵاو ده‌بنه‌وه، زۆر جوان و سه‌وزن، به‌ڵام له دوای جێبه‌جێكردن ئه‌و دیمه‌نه سه‌وزه‌یان نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماژه‌ی دا، له كۆنفرانسه‌كه‌دا په‌نجه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كان داده‌نێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌ك له بواری وه‌به‌رهێنان، به‌ڵكو له هه‌موو كه‌رته‌كانی تری كشتوكاڵی و پیشه‌سازی بایه‌خێكی زۆر تایبه‌ت به پرسی ژینگه بده‌ن.
له كۆنفرانسه‌كه‌ی سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، بڕیار بوو كۆمه‌ڵێك وه‌به‌رهێنه‌ری بیانیش به‌شدار بن و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كرد.