به‌هۆی دۆخی سیاسیی عێراق و سه‌رقاڵبوون به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، سه‌ردانی شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیار بوو شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، له‌سه‌ر بوونی یه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانیاری و شانه‌یه‌كی راگه‌یاندن گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی ئێسته‌ی سیاسی و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی به هۆكاری دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا زانی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی پێشمه‌رگه له باره‌گای میره‌ی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هاته راگه‌یاندن.
عوسمان محه‌مه‌د له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاریی پێشمه‌رگه به‌شێكه له ئه‌ركی نوێی وه‌زاره‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانیاری هه‌بێت و ئه‌وه‌یش به‌شێكه له چاكسازییه‌كان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و هۆشیاری، هاوكات سه‌نته‌ری میدیای هه‌یه كه زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
وشه/ شۆخان ره‌شید