له سنووری به‌رده‌قاره‌مان له سلێمانی، پیاوێك له سه‌رمادا ره‌قبووه‌وه و به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌و پیاوه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه و به‌رده‌وام گۆشه‌گیر بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، چه‌ند شایه‌تحاڵێك، به "وشه"یان راگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی به‌رده‌قاره‌مانی سه‌ر به شاره‌دێی بازیان به‌ناوی "مام ئیسماعیل" ته‌مه‌ن / 70/ ساڵ له سه‌رمادا ره‌قبووه‌ته‌وه و گیانی له ده‌ست داوه.
وه‌ك شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و پیاوه به ته‌نیا ژیاوه كه‌سی نییه، هه‌میشه گۆشه‌گیر بووه و باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌وه دووه‌م حاڵه‌تی رهقبوونهوهیه به‌سه‌رما كه له سنووری سلێمانی تۆمار كراوه.
وشه/ شۆخان ره‌شید