گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری راگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می له نۆی كانوونی دووه‌م ئه‌نجامدا، دواتر به‌هۆی سكاڵایه‌كه‌وه كه گوایه دانیشتنه‌كه ناده‌ستووری بووه، سكاڵا له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه تۆمار كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی سكاڵاكه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا رای گه‌یاند، بڕیاری ئه‌مڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ویلائی وه‌ستاندنی كاتیی كاری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به یاسایی و ده‌ستووریزانینی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیارێكی له شوێن خۆی و ئیجابی بوو.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێ، ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی خێراتر بوونی هه‌نگاوه ده‌ستوورییه‌كان و یارمه‌تیده‌ری پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی سرووشتی و دروستی خۆی بڕوات.