كاتێك ئۆتۆمبێلێكی نوێ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه یان هه‌واڵ و زانیاری له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه ده‌خوێنیته‌وه، به به‌رده‌وامی ڕووبه‌ڕووی ڕسته‌یه‌ك ده‌بینه‌وه، كه بریتییه له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه توانای هێزی ڕاكێشانی 100
ئه‌سپ یان 150 ئه‌سپ یان زیاتری هه‌یه، كه‌واته ئه‌مه له كه‌یه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و بۆچی توانا و خێرایی ئۆتۆمبێل به توانا و هێزی ڕاكێشانی ئه‌سپ ده‌پێورێت؟ له كاتێكدا له ڕووی زانستییه‌وه، ئه‌سپێكی ئاسایی هه‌رگیز تواناكانی ناگاته بزوێنه‌رێكی میكانیكی كه هیچ هه‌ست به ماندوویه‌تی ناكات و به‌رده‌وام ده‌بی له كاركردن.
بۆ یه‌كه‌مجار به‌راوردكردنی توانای ئۆتۆمبێل به هێزی ڕاكێشانی ئه‌سپ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری سكۆتلاندی جیمس وات له كه‌مپه‌ینی به بازاڕكردنی بزوێنه‌ره هه‌ڵمییه‌كانی به‌كارهێنرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بابه‌ته له رووی زانستی و بیركارییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راوردكردنیان به‌یه‌كتر دروست نه‌بوو و بنه‌مایه‌كی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك ته‌كنیكێكی ریكلام و سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵك به‌كارهێنرا.
به گوێره‌ی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی كه‌لگاری كه‌نه‌دی، توانای ڕاكێشانی ئه‌سپێك یه‌ك له‌سه‌ر 15ی بزوێنه‌ری میكانیكییه، واته به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ تواناكانیان به‌راورد بكرێن، چونكه ته‌نانه‌ت له یه‌كتره‌وه‌یش نزیك نین، بۆیه ئه‌و پێوانه‌كردنه بنه‌مایه‌كی وردی زانستی نییه و به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ماوه‌ته‌وه و هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پێوانه‌كردنه و زوو بڵاوبوونه‌وه‌ی به نێو كۆمه‌ڵگه جیا جیاكان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌ر له دروستكردنی بزوێنه‌ر و ئۆتۆمبێل، خه‌ڵكی له سه‌رتاسه‌ری گۆی زه‌وی، ئه‌سپ و گالیسكه‌یان به‌كارهێناوه، بۆ گواستنه‌وه و هاتوچۆكردن، كه ئه‌مه‌یش له‌و كات پێشكه‌وتووترین ئامرازی گواستنه‌وه‌ی بووه، به‌ڵام كاتێك له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م جه‌یمس وات بزوێنه‌ری هه‌ڵمی دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به ڕوونی له خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت و له ڕووی زانستییه‌وه زۆر ئاڵۆزی نه‌كات، بزوێنه‌ره‌كه‌ی به ئه‌سپ به‌راورد ده‌كات، كه خه‌ڵكی به‌رده‌وام مامه‌ڵه‌یان به ئه‌سپ كردووه و ئه‌وكات زۆرترین خواستی له‌سه‌ر بووه. ئه‌م كاره‌یشی بۆ ئه‌وه بووه، كه بیسه‌لمێنێ بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌هێزه و به‌رگه‌ی قورسترین بارودۆخ ده‌گرێ، یه‌ك بزوێنه‌ریش هێزه‌كانی زۆر زیاتره له ده‌یان ئه‌سپ، ئه‌مه‌یش به كرده‌یی كاری خۆی كرد و به ته‌واوی له هزری خه‌ڵكی چه‌سپا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆزینه‌وه‌ی جه‌یمس واتیش، به‌ڵام به‌خێوكردنی ئه‌سپ و به‌كارهێنانی بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆراك و سه‌رباز و كرێكار و پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاگوزاری به‌رده‌وام ئه‌سپ و گالیسكه به‌ڕێژه‌یه‌كی فره‌وان به‌كارهاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه بازرگانی به ئه‌سپ خواستی زۆری له‌سه‌ر بووه و كۆمه‌ڵگه‌كانیش به‌رده‌وام پێویستی زیاتریان به ئه‌سپ هه‌بووه.
له ساڵی 1872 ئاگر له ناوچه‌یه‌كی بازرگانی شاری بۆستنی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌سپ به‌كارهێنران، بۆ به‌كارخستنی ئامێره‌كانی هه‌ڵكێشانی ئاو، له پێناوی به‌كارهێنانی ئاوی ده‌رهاتوو بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، به‌ڵام ئه‌سپه‌كان له‌م كاره‌دا شكستیان خوارد، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌سپ له نێو ئاگره‌كه سووتان و ته‌رمه‌كانیان له شه‌قامه‌كاندا گێردران، ئه‌مه‌یش بووه هۆكارێكی تر تا خه‌ڵكی ڕوو له كڕینی گالیسكه‌ی میكانیكی بكه‌ن، كه به بزوێنه‌ری هه‌ڵمی كاری ده‌كرد و بنه‌مای سه‌ره‌كی دروستبوونی ئۆتۆمبێلی ئێسته‌بوو.
به گوێره‌ی ئنسایكلۆپیدیای بریتانیكا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌یمس وات و زانایانی دواتری بواری میكانیكیش به ته‌واوی ئاگه‌داری ئه‌وه‌بوون، كه به‌راوردكردنی توانای ماكینه هه‌ڵمییه‌كان به هێزی ئه‌سپ هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به به‌رده‌وامی ئه‌و چه‌مكه‌یان به‌كارهێناوه، له ڕووی زانستییه‌وه‌یش پێوانه‌كه دواتر به وردی كراوه، ئه‌سپێك له‌وپه‌ڕی توانای خۆی دا، ده‌توانێ تایه‌كانی گالیسكه‌یه‌ك له ماوه‌ی سه‌عاتێك 144 جار بخولێنێته‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببات، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كان توانایان زۆر له‌وه زیاتره. له ڕووی هێزی باركردن و له ئه‌ستۆگرتنی قورسایش توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه ئه‌سپ ده‌توانێ له خێراییه‌كی باش بۆ هه‌ر واتێك واته سووتاندنی وزه‌ی جه‌سته‌ی ده‌توانێ 14 كیلۆگرام بگوازێته‌وه.
دروستكردنی ماكینه یان بزوێنه‌ری هه‌ڵمی بووه هۆكارێكی مه‌زن بۆ خێراتربوونی شۆڕشی پیشه‌سازی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تی و گۆڕانی كۆمه‌ڵگه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی كشتوكاڵییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی، ئه‌و بزوێنه‌ره توانای كه‌شتییه‌كان و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گالیسكه‌كان زۆر خێراتر بكات و هێزێكی سیحری له ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه له‌و سه‌رده‌م دروست بكات.
به دڵنیاییه‌وه به‌هۆی باڵاده‌ستی ئه‌وكاتی كڵێسا و ئۆرستۆكراته‌كان، هه‌ر داهێنانێك زۆر جار ده‌بووه هۆی مه‌رگی خاوه‌نه‌كه‌ی، بۆیه جه‌یمس وات زۆر به ئاسانی بابه‌ته‌كه‌ی به هێزی ڕاكێشانی ئه‌سپه‌وه به‌سته‌وه، به‌مشێوه هه‌م زۆر به ڕوونی داهێنانه‌كه‌ی به ته‌واوی خه‌ڵك ئاشناكرد، هه‌م هیچ كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیشی به‌دوا دا نه‌هات، كه ببێته هۆی مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ خودی خۆی.