نیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە

:: PM:11:44:26/01/2022 ‌

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەن و مەترسیدارەكان، چونكە كاریگەری و لێكەوتی مەترسیداری هەیە و كار لە تەواوی ژیانی مرۆڤ دەكات، دوای تووشبوون نەخۆش جیا لە پارێزی و وەرگرتنی چارەسەری، دەبێت سیستمێكی تایبەتی خۆراك و ژیانی هەبێت و خۆی لە برینداربوون بپارێزێت و لە كاتی نەشتەرگەریش دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بكات، بەڵام نیشانە سەرەتاییەكانی چین؟

د. ئەلینا باریدۆ، پزیشكی شارەزای كوێرە رژێنەكان باسی دیارترین نیشانەكانی ئاشنابوون بە پەرەسەندنی نەخۆشی شەكرە دەكات، ئەو دەڵێت كە هەندێك نیشانە هەن لەبارەی ئەگەری پەرەسەندنی نەخۆشی شەكرە لە مرۆڤ وا دەكەن ئەوان سەردانی پزیشكی شارەزای كوێرە رژێنەكان بكەن.

زیاتر گوتی، نیشانەی نەخۆشییەكانی كوێرە رژێنەكان زۆرن و ئاڵۆزن، بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یان دەترسن تووشی ببنەوە، چەند نیشانەیەك هەیە و لەكاتی دەركەوتنیان پێویست بە سەردانیكردنی پزیشك دەكات، لەوانە زۆر میزكردن و خورانی پێشت و پەردە لینجەكان و دەركەوتنی هەوكردن و كێشەی پێست و سەرئێشەی رێكوپێك، بەتایبەتی لەكاتی برسیەتیدا. 

ئەو پزیشكە هەروەها ئاماژەی بۆ چەند نیشانەیەكی تر كرد، لەوانە زۆر ماندووبوون و لاوازیی ماسولكە و زیادبوونی خواستی خواردن و لەدەستدانی كێش و هەستكردنی بەردەوام بە تێنوێتی و وشكبوونی دەم.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل