له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا خاتوونه گۆرانیبێژ ئه‌لیسا گوتوویه‌تی، تا ئێسته ئاماده نه‌بووه هاوسه‌رگیری بكات، به‌ڵام حه‌زی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پیاوه و تا ئێسته چه‌ند جارێك خۆشه‌ویستی كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی هاوسه‌رگیری.
"
ئه‌هرام" كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی میسرییه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رنامه‌ی "مع الشریان" كه داود ئه‌لشریان ئاماده و پێشكه‌شی ده‌كات، دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لیسا كردووه و له‌وێدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده گوتوویه‌تی، حه‌زی له خۆشه‌ویستییه و نایه‌وێ هاوسه‌رگیری بكات.
له‌و دیمانه‌یه‌دا ئه‌لیسا گوتوویه‌تی، حه‌زم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاودا هه‌یه و به نیوه‌ی خۆمیان ده‌زانم، به‌ڵام تا ئێسته بیرۆكه‌ی هاوسه‌رگیریم نه‌بووه. ته‌نانه‌ت باوكم له سه‌ره‌تاوه نه‌یویستووه له ته‌مه‌نی زوودا هاوسه‌رگیری بكه‌م، بۆیه باوكم به شۆڕه‌سواری خه‌ونه‌كانم ده‌زانم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه زۆر منداڵ بووه كاری كردووه، نه‌یویستووه ببێته ئه‌رك به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكه‌وه و هه‌وڵی دابینكردنی بژێویی خۆی داوه، بۆیه تا ئێسته‌یش هه‌ست ناكه‌م پێویستیم به پیاو بێ وه‌ك هاوسه‌ر.
تا ئێسته چه‌ند جارێك پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستم له‌گه‌ڵ پیاواندا هه‌بووه،
له‌باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه گوتوویه‌تی، تا ئێسته چه‌ند جارێك پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستم له‌گه‌ڵ پیاواندا هه‌بووه، بڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی هاوسه‌رگیری. ئێسته‌یش كه‌سێك له ژیانمدا وه‌ك خۆشه‌ویست هه‌یه، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كه‌مان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی بڕیاری هاوسه‌رگیری بده‌ین.
دواتریش له‌باره‌ی خۆشهویستییهكانیهوه گوتوویه‌تی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه، سه‌رجه‌میان له‌ڕووی داراییه‌وه له ئاستی من نه‌بوون، به‌ڵام گوێم به‌و بواره نه‌داوه، به‌ڵام هه‌وڵیان داوه له هه‌موو بواره‌كاندا ئاستم كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆیه وازم لێ هێناون.
ئه‌لیسا كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی ناوداری لبنانییه و دایكیشی سوورییه، له ساڵی 1972 له دایك بووه و له بواره‌كه‌ی خۆیدا له 1998وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ناسرایه‌وه كه ئه‌لبوومی "بدی دۆب"ی بڵاو كرده‌وه. تا ئێسته 12 ئه‌لبووم و زیاتر له 30 ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه. له زۆرینه‌ی وڵاته‌كانی عه‌ره‌بی و دنیا كۆنسێرتی ساز كردووه. ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی له بواره‌كه‌ی خۆیدا پێ به‌خشراوه.