خه‌ڵك به‌گه‌رمی پێشوازی له بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژه‌ی 15%ی ئاو ده‌كه‌ن و به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی ئاو، قه‌ره‌باڵغ بووه و خه‌ڵك ده‌یانه‌وێ پێش ته‌واوبوونی ده‌رفه‌تی لێخۆشبوو‌ن، قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه.
زه‌رده‌شت سه‌رسام به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر، بۆ ''وشه'' روونی كرده‌وه، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن تا 28ی مانگی شوبات درێژ كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانی ئاویشه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رم ده‌كرێ له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزی ئاو.
ئه‌و روونی كرده‌وه، قه‌رزه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئاو دوو جۆرن، یه‌كه‌میان هی پێش به‌رواری 1/9/2018یه و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوبه‌ش پاره‌ی ساڵانی پێشتریان نه‌داوه كه به گوێره‌ی رووبه‌ری خانوو دیاری كرابوو.
قه‌رزه‌كان سه‌رووی 100 ملیار دینار ده‌بن.
به‌شێكی تری قه‌رزه‌كان هی دوای ئه‌و كاته‌ن كه پێوه‌ندی به پێوه‌ره‌كانی خوێندنه‌وه‌ی ئاوه‌وه هه‌یه و به گشتی قه‌رزه‌كان سه‌رووی 100 ملیار دینار ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی كاتی لێخۆشبوو‌ن، ئاماره‌كان لایان روونتر ده‌بێت و رای ده‌گه‌یه‌نن، چ بڕه پاره‌یه‌ك گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و چ بڕێكی له‌سه‌ر هاووڵاتییان ماوه.
له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ر زیاده خوێندنه‌وه‌ی ئاو له ئارادا بوون، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاو ئاماژه‌ی دا، هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌كرێ هاووڵاتییان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن و لیژنه پێوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌شێك له‌و كێشانه هی هاووڵاتییان خۆیانه، به‌شێكی تریش له‌وانه‌یه بۆ حكوومه‌ت و هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
جێی باسه له دوای بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی 15%ی لێخۆشبوو‌ن، خه‌ڵك فه‌رمانگه‌كانی ئاویان قه‌ره‌باڵغ كردووه. دانانی پێوه‌ری ئاو به‌و ئامانجه بووه خه‌ڵك ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و ئه‌و سامانه به باشی بپارێزن.