سیلینا گۆمێز دان به‌ ئاڵوودە بوونی داده‌نێت

:: PM:03:50:18/03/2017 ‌

ئەكتەر و گۆرانیبێژی پۆپ سیلینا گۆمێز، رای گەیاند كە ئاڵوودەی ئینستاگرام بووە و ئاشكراشی كردووە كە بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری دەروونییەوە، ئاهەنگی چەند وڵاتێكی رەت كردووەتەوە.

سیلینای 24 ساڵان، كە لە ئینیستاگرام 113 ملیۆن فۆلۆوەری هەیە، رای گەیاندووە، ساڵی رابردوو بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دەروونی و بەهۆی وەرگرتنی چارەسەرەوە، كە تووشی ڕاڕایی و خەمۆكی بووە، ئاهەنگی چەند وڵاتێكی رەت كردووەتەوە.

سیلینا، دانی بەوەیشدا ناوە، كە ئارەزووی زۆری بۆ  تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بردوویەتییە بارێكی مەترسیدارەوە و ئێستە ئەپڵیكەیشینی ئینیستاگرامی لەسەر مۆبایلەكەی رەش كردووەتەوە.

گۆمێز لە دیمانەیەكدا دەڵێ: من لەسەر ئینیستاگرام هەڵدەستم و لەسەر ئەویش خەوم لێ دەكەوێت، ئاڵوودەی بووم، هەروەها سێ مانگ چارەسەری دەروونیم وەرگرت.

گوتیشی: متمانەم بە خۆم لە دەست دابوو، تووشی ڕاڕایی و خەمۆكی بووبووم، دواتر گەڕامەوە سەر شانۆ.

سیلینا ماری گۆمێز لەدایكبووی 22ـی یۆلیۆی 1992ـە، لە باوكێكی ڕەسەن مەكسیكی و دایكێكی ئیتاڵی.

سەرچاوە/ رۆیتەرز.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د