هەركەسێك ئەم جولەیەی نیمار بكاتەوە 100 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێ

:: PM:06:17:18/03/2017 ‌

كورتە ڤیدیۆیەكی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەسەر وارگەی ڤیدیۆیی (یوتوب) بڵاو بووەتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی تازەپێگەیشتوویی و بەشێویەكی جیاواز و سەرنجڕاكێش گۆڵێك تۆمار دەكات.

لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێ كە نیمار بە لێدانێكی بەهێز تۆپ بەرەو ئاسمان بەرز دەكاتەوە و دواتریش بەڕاكردن بەرەو ڕووی دەچێت، بەرلەوەی تۆپەكە بەر ئەرز بكەوێت دەیخاتە نێو گۆڵەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەكان بڵاویان كردەوە كە نیمار بەڵێنی داوە هەر كەسێك بتوانێ ئەم جوولەیە دووبارە بكاتەوە، بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ خەڵاتی دەكات، ئەم بڕە پارە زەبەلاحەشی بۆ ئەوە داناوە كە هیچ یاریزانێكی تر ناتوانێ ئەم جوولەیە دووبارە بكاتەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م