كەنگر ئەو ڕووەكە دڕكاوییەیە سەرنجی زۆرێك لە پزیشكانی ڕاكێشاوە، ئەو ڕووەكە لە سەدەی 15 وە هەیە و ناسراوە، بەشێوەیەكی گشتی لە ڕیزی بەرووبوومە بەهارییەكانە یان بە گیای بەهاری ناسراوە، كەنگر ئەو گیایە گەڵا و گوڵ و پەلكەكەی بەدەرمان هەژمار دەكرێت، گەڵا و ڕەگەكەی دڕكدار و لاسكەكانی داپۆشیوە.
لە كتێبی "سەد گیا و هەزار دەرمان" هاتووە، سەرەتای ئەو گیایە بەهۆی میسرییەكانەوە دۆزراوەتەوە، لە دواییدا بەهۆی مسوڵمانەكانەوە براوەتە ئیسپانیا و ئیتاڵیاوە، لە سەدەی شازدەیەمیشدا گەیشتووەتە فڕەنسا و ئینگلتەرا.
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی ئەنجام دراون، كەنگر سوودی زۆری هەیە و بۆ زۆر نەخۆشی گرنگی خۆی هەیە لەو كتێبە هاتووە، كەنگر هاوسەنگی خۆراك ڕادەگرێت و هەروەها هەرسی خۆراك ئاسان دەكات.
كەنگر بەرگری لە كۆبوونەوەی چەوری دەكات لە شانەكانی جگەردا، هەروەها ئارەزووی سێكسی زۆر زیاد دەكات، ڕێگرە لە بەردەم شێرپەنجە و نەخۆشیی دڵ و كۆلیستڕۆڵی خوێن دێنێتە خوارێ.
كەنگر ئەو گیا بەهارییەیە كە لە هەرێمی كوردستان لە ناوچە دەشتایی لە ناوچە شاخاوییەكان دەڕوێت و خواستێكی زۆری لەسەرە وەك خۆراكێكی بەهاری لە هەرێمی كوردستاندا.