'پارتی له بادینان و سلێمانی و كه‌ركووك گۆڕانكاریی تر ده‌كات'
ساسان عه‌ونی به‌رپرسی ده‌سته‌ی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشهیییهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانكارییه‌كانی ناو پارتی به‌رده‌وام ده‌بن له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و دووپاتی ده‌كاته‌وه، جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌ی په‌سندی گۆڕانكارییه‌كانیان كردووه. هاوكات ره‌خنه له حزبه‌كان ده‌گرێ به‌وه‌ی وه‌ك پێویست توانای بڕیاردانیان نییه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان و ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارتی بووه كردوویه‌تی و یه‌كێتیش هیچ به‌شێكی له‌لای پارتی نه‌ماوه".
عه‌ونی كه له دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناو پارتیدا پۆسته‌كه‌ی له جێگره‌وه بۆ به‌رپرسی مه‌كته‌ب به‌رز كرایه‌وه، رای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات، بۆ خزمه‌تی به‌رنامه‌ی ده‌ره‌كییه و داوا له‌و حزبه ده‌كات "جارێكی تر خۆی تاقی نه‌كاته‌وه، چونكه پێشتر خۆی تاقی كردووه‌ته‌وه".
گۆڕانكارییه‌كانی پارتی له‌ناو كادران زیاتر وه‌ك شوێنگۆڕكێ باسی لێ ده‌كرێ، پێتان وایه جه‌ماوه‌ری خۆتان رازی كردووه به‌و گۆڕانكارییانه؟
گۆڕانكاری له‌ناو پارتی پرۆسه‌یه‌كی تاوتوێكراو و به به‌رنامه‌یه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه‌یه و كاردانه‌وه‌یه‌كی كاتی نییه، داوده‌زگه و ئۆرگانه حزبییه‌كان به‌شدار ده‌بن له گه‌ڵاڵه‌كردنی شێوه و جۆر و چۆنایه‌تیی گۆڕانكارییه‌كان. له‌باره‌ی گۆڕانكاریی ئه‌م دواییه‌ش، سه‌رۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له شوباتی 2016 به‌باشی زانی گۆڕانكاری له ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ناو پارتیدا بكرێت و پارتی بۆ قۆناغی تازه ئاماده بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان لیژنه بۆ چاكسازی و پێداهاتنه‌وه به كار و هه‌یكه‌لیه‌تی ئۆرگانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی و دامه‌زراوه‌كانی ناو پارتی پێك هات.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له هه‌شتی شوباتی 2017 سه‌رۆك ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی راگه‌یاند كه هه‌مه‌لایه‌نه‌ن له كه‌سه‌كان و هه‌یكه‌ل و شێوازی كاری دامه‌زراوه‌كانی گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام درا. به‌پێی ئه‌و فیدباكه‌ی له‌ناو كادران و بنكه‌ی حزب وه‌رگیراوه، كادرانی پارتی دڵیان به گۆڕانكارییه‌كان خۆشه و به ئومێده‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی باشی لێ ده‌كه‌ن و ده‌زانن كه ته‌نیا شوێنگۆڕكێ نییه.
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی هاتنه ئه‌نجامدان ته‌واو بوون، یاخۆ گۆڕانكارییه‌كی تر ده‌كرێ؟
ئه‌وه‌ی كه راگه‌یه‌نرا قۆناغی یه‌كه‌می گۆڕانكارییه‌كان بوو، گۆڕانكاری تریش له سنووری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێن و له پارێزگای دهۆكیش ئۆرگانی تری سه‌ركردایه‌تی دروست ده‌كرێت.
ئایا له گۆڕانكارییه‌كاندا هیچ كه‌س وه‌ك سزا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه له گۆڕین یاخۆ لادان؟
ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن كادران و چاودێرانی سیاسی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاساییش خوێندنه‌وه‌ی جیاجیای بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گۆڕانكارییه‌كان پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی ناو حزبن.
به‌ڵام خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ده‌كرد پارتی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی خۆی ده‌ربكات و له كاری حزبی دووری بخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌مان نه‌بینی. ئایا به‌رپرسانی حزب ئه‌وه‌نده پاكن؟
له سه‌رده‌مێك ده‌ژین كه به‌هۆی زۆر هۆكار و ئامراز خه‌ڵك راستییه‌كان ده‌زانێت و شاراوه‌یی تێدا نییه، به بڕواوه ده‌ڵێم به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ده‌ستنیشان كراون، كه‌سانی پاك و دوور له گه‌نده‌ڵین، لێهاتوون له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه نیشمانی و حزبییه‌كانیان، خۆشه‌ویست و خاوه‌ن متمانه‌ن لای خه‌ڵك و بنكه و جه‌ماوه‌ری پارتی، له هه‌مووی گرنگتر كه‌سانی ئهستۆپاكن به‌رامبه‌ر میله‌ت و پارتی. خه‌ڵك ده‌توانن جیاوازیی نێوان كه‌سه‌كان بخوێننه‌وه.
ده‌كرێ بزانین له‌ناو پارتی ده‌ست به‌سه‌ر سامانی چه‌ند كه‌سدا گیراوه؟ كێن و له چ ئاستێكدان؟ جۆری گه‌نده‌ڵییه‌كانیان چی بووه؟
بۆ ئه‌م بابه‌ته لیژنه‌ی چاكسازی هه‌یه، من زانیاری و داتام لا نییه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه هیچ ئاستێك ده‌سته‌به‌ری "حه‌سانه"ی نییه.
ماوه‌ی سێ ساڵه كوردستان له ته‌نگژه‌ی سه‌ختدایه و ژیانی خه‌ڵك ئاسایی ئاڵۆز بووه به ته‌واوی. حزبه‌كان به‌رده‌وام باس له كۆبوونه‌وه و نه‌خشه‌ڕێگه و رێككه‌وتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچی نه‌گه‌یشت به ئه‌نجام. به نیازن تا كه‌ی خه‌ڵك به‌و حاڵه‌وه رابكێشن؟ بۆچی هه‌ست ناكرێ خه‌مخۆری رژد هه‌بێ بۆ ژیانی خه‌ڵك؟
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارتی بووه له‌م بواره ئه‌نجامی داوه، سه‌ردانی هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانمان كردووه، پڕۆژه‌مان هه‌بووه بۆ ده‌ربازبوون له ته‌نگژه‌ی سیاسی، سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و په‌یامی خۆی راگه‌یاند و جارێكی تر مه‌كته‌بی سیاسیمان سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی كرده‌وه.
ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له‌لایه‌نه‌كانی تر بكرێت كه بۆچی هاوكار نابن بۆ ده‌ربازبوون له‌م ته‌نگژانه، هاوكار نه‌بوونی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ ده‌ربازبوون له‌م ته‌نگژه سیاسییه، ئه‌وه‌یه كه به‌شێكیان له ته‌نگژه‌ی قووڵی سه‌ركردایه‌تی و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی بڕیار و ته‌نگژه‌ی جه‌ماوه‌ریدان، به‌شێكیشیان وای ده‌خوێننه‌وه كه به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌كه له خزمه‌تی ئه‌واندایه له‌ڕووی جه‌ماوه‌ری و له دژی پارتی به‌كاری دێنن، ئه‌مه‌ش خۆدزینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ری. دڵنیاین به‌و ئاراسته‌یه نییه كه هه‌ندێك خه‌ونی پێوه ده‌بینن. جگه له پڕۆژه‌كانی پارتی، یه‌كگرتووش پڕۆژه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام دژی ئه‌و پڕۆژیهش وه‌ستانه‌وه.
ده‌توانی ده‌ستنیشانی بكه‌ن بۆچی ئه‌م حزبانه رێك ناكه‌ون؟ ناكۆكییه‌كه‌یان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و پاره‌ی زیاتره؟ یاخۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی پێشخستنی ژیانی هاووڵاتییان كێشه‌یان هه‌یه؟
پرسیاره‌كه‌ت هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گرێته‌وه به ئێمه‌شه‌وه، له وه‌ڵامی پێشترم ئاماژه‌م به هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی كرد، له‌باره‌ی لایه‌نه‌كانی تر، خوێندنه‌وه‌ی جیاجیا هه‌ڵده‌گرێت، به‌شێك له‌و خوێندنه‌وانه ئه‌وه‌یه كه ده‌ستی تریش رۆڵی له قووڵكردنی ناكۆكییه‌كاندا هه‌یه و هه‌وڵ ده‌درێت به درێژه‌دان به ناكۆكییه‌كان، هه‌ستی بێزاری و ناڕه‌زایی لای خه‌ڵك زیاد بكرێت و ئاراسته‌ی خه‌ڵك له پشتگیری ستراتیژ و پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، بگوازرێته‌وه سه‌ر خه‌ریككردن به گرفت و ناكۆكی ناوخۆیی و سه‌ره‌نجام بڵاوكردنه‌وه‌ی نائومێدی و بڕوا بهخۆنهمان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو كارته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان به‌كار هاتوون و به‌كار دێن.
بۆ نموونه: هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه و به‌كارهێنانیان له‌م ساته‌وه‌خته و نیشاندانی هه‌ڕه‌شه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری و كۆكردنه‌وه‌ی هێز، ئاشكرایه كه له خزمه‌تی ئه‌جێندایه‌كی ناكوردستانییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت په‌كه‌كه پێشتریش خۆیان تاقی كردووه‌ته‌وه، بۆیه وا باشه جارێكی تر خۆیان تاقی نه‌كه‌نه‌وه، چونكه هه‌مان ئه‌نجامیان ده‌بێت و ده‌بێت له رژدیی پارتی بگه‌ن، پارتی سووره له‌سه‌ر پاراستنی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی و به‌ره‌وپێشبردنی.
زۆرینه‌ی به‌رپرسیارێتیی كێشه‌كانی كوردستان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك خه‌ڵك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌م دوو حزبه بۆ وا بێ باكن و رێك ناكه‌ون؟ كامیان خۆیان ناگونجێنن بۆ رێككه‌وتن؟
راستییه‌كه و نكۆڵی لێ ناكرێت كه پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه له دروستكردن و بنیاتنانی ئه‌م ئه‌زموونه و به‌یه‌كه‌وه‌ش ته‌حه‌مولی كه‌موكوڕییه‌كان ده‌كه‌ن. له‌باره‌ی ئێمه هه‌رگیز له پابه‌ندیمان به‌رامبه‌ر خه‌ڵك بێ باك نین و بێ باك نه‌بووین و نابین، كه حوكمرانی ده‌كه‌ین به ته‌واوی ده‌یكه‌ین و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرین، پێیه‌كمان له حكوومه‌ت و یه‌كمان له ئۆپۆزسیۆن و پێیهكیشمان له به‌غدا نییه. هه‌ر كه‌س به ویژدان له هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی بڕوانێت له‌باره‌ی رێككه‌وتن و ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژانه، گله‌یی له پارتی ناكات.
یه‌كێتی گله‌یی ئه‌وه ده‌كات كه به‌شی كه‌مه له پۆست و ده‌سكه‌وت. مه‌لا به‌ختیار جار جار ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگ بینه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی رێك ده‌كه‌وین. ئایا پارتی چ به‌شێكی یه‌كێتی خواردووه؟
هیچ به‌شێكی یه‌كێتی لای پارتی نییه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێوه‌ر رێژه‌ی پۆسته‌كان بێت، به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت رێژه‌ی یه‌كێتی ١٦٪ بێت، به‌ڵام ٣٤٪ وه‌زیریان هه‌یه و٦١٪ بریكاری وه‌زاره‌تیان هه‌یه و ٤٠٪ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه. ئه‌م بابه‌ته بریتییه له ژماره‌ی پۆسته‌كان له حكوومه‌ت و ئه‌ویش دیاره و شاره‌زایانی هه‌ردوولامان ژماره‌ی پۆسته‌كان و ئیستحقاقی هه‌رلایه‌ك و ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌و پۆستانه‌ی هه‌ردوولامان كه ئێسته له‌كاركردندان لایان هه‌یه، بۆیه پێم وا نییه پاساوه‌كه ئه‌مه بێت.
باشه ئه‌گه‌ر دوای 25 ساڵ حكوومه‌تداری، به‌رهه‌می فه‌رمانڕه‌وایی كوردی 50 به 50 و هاوسه‌نگی بێ به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن؟ پێتان وایه كوردستان جێی دڵخۆشی بێ بۆ ژیانی سیاسیی؟
25 ساڵ له مێژووی میله‌تان به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی باش و شارستانی و قبووڵكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك خۆی كاتێكی زۆر نییه، هه‌رچه‌نده نامه‌وێت پاساو بۆ كه‌موكوڕییه‌كان بێنمه‌وه، به‌ڵام له‌م 25 ساڵه‌دا بارودۆخی كوردستان زۆر نائارامی و ناسه‌قامگیری و كه‌رتبوونی تێدا بووه و هه‌مووی به‌سه‌ریه‌كه‌وه ئه‌زموونی حوكمڕانی سه‌قامگیر نه‌بووه، ناكرێت هه‌رێمێكی بێ سه‌روه‌ری كه ئێسته‌ش به‌شێكه له وڵاتێكی ته‌نگژاوی و به‌رده‌وام له بن هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كیدایه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی سه‌قامگیر به‌راورد بكرێت.
پێتان وایه خه‌ڵك به‌رده‌وام ته‌حه‌مولی ئه‌م دۆخه ده‌كات؟
راسته دۆخه‌كه ناخۆشه و گرانه، به‌ڵام خه‌ڵك له‌لایه‌ك و ئێمه‌ش له‌لایه‌كی تر نین، جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی پارتیش له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكن و هه‌موومان پێكه‌وه به‌رگه‌ی ناخۆشییه‌كانمان گرتووه و به یه‌كه‌وه‌ش لێی تێپه‌ڕ ده‌بین.
پارتی و گۆڕان جارێكی تر ده‌توانن پێكه‌وه حوكم بكه‌ن، یان ئه‌و ئه‌زموونه‌ی رابردوو یه‌كه‌م و دوا ئه‌زموون بوو؟
هه‌رچه‌ند له سیاسه‌ت دۆستی به‌رده‌وام و دژی به‌رده‌وام نییه، به‌ڵام ئه‌زموونی حوكمڕانی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نێك به‌رده‌وام ده‌بێت كه رێز له رێككه‌وتنه‌كان بگرێت، بوێریی بڕیاردان و ته‌حه‌مولكردنی به‌رپرسیارێتی هه‌بێت و بتوانێت سه‌ركردایه‌تی شه‌قام بكات و له پێشه‌وه‌ی خه‌ڵك بێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.