به‌رپرسێكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا رای ده‌گه‌یه‌نێت، داوایان له كۆمپانیاكانی خاوه‌ن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك، گووگڵ و تویته‌ر كردووه، كه مه‌رجه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌وروپی له‌م مانگه‌وه هه‌موار بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ده‌ست ده‌كه‌ن به سه‌پاندنی سزای پێ بژاردنی زیاتر به‌سه‌ریاندا.
كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئه‌وروپا له‌ژێر چاودێری ورددان له رووی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه‌كانیان، له‌و نێوانه‌شدا بابه‌ته‌كانی تایبه‌تمه‌ندیی به‌كاربه‌ر، خێرایی له سڕینه‌وه‌ی بڵاوكراوه نایاسایییه‌كان و بڵاوكراوه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كان، یه‌كێك له بابه‌ته جێ سه‌رنجه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه به‌رده‌وام ده‌بن له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانیان بۆ پابه‌ندكردنی كۆمپانیاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به رێساكانی تایبه‌ت به به‌كارهێنه‌ران له یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
هاوكات له ماوه‌ی رابردوودا، ئه‌ڵمانیا كه له رووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێ، رای گه‌یاند، له هه‌وڵدان بۆ دانانی پلانێكی تایبه‌ت به ده‌ركردنی یاسای نوێ، بۆ پابه‌ندكردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به سڕینه‌وه‌ی بڵاوكراوه نایاسایییه‌كانی وه‌ك ناوزڕاندن و هه‌ڕه‌شه به شێوه‌یه‌كی خێراتر، له دۆخی پابه‌ندنه‌بوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به‌و رێنوێنییانه‌وه، هه‌ڵده‌ستن به سزادانیان و سزاكه‌یان به‌رز ده‌كرێته‌وه تا ئاستی 50 ملیۆن یۆرۆ (ده‌كاته 53 ملیۆن دۆلار).