پۆلیسى شارى دهۆك پلانى ئه‌منى سنووره‌كه‌یان بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز راگه‌یاند و نزیكه‌ى چوار هه‌زار پۆلیسیش له‌شاره‌كه ده‌خرێنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، رائید هێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رێتى پۆلیسی شارى دهۆك له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا راى گه‌یاند، بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز پلانێكی ئه‌منی تۆكمه‌مان داڕشتووه به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌قامگیری پارێزگای دهۆك و پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتیان.
زیاتر گوتى، 22 بازگه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ناو شارى دهۆك جێگیركراون به‌مه‌به‌ستى چاودێرى ناو شاره‌كه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پۆلیسى دهۆك راى گه‌یاند، هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندیدكردن ژماره 062 و 104 و 140 به‌رده‌وام له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا ده‌بن بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه له‌بوونى هه‌ركێشه‌یه‌ك.
رائید هێمن سلێمان گوتى، نزیكه‌ى چوار هه‌زار پۆلیس به‌شدارن له‌جێبه‌جێ كردنى پلانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌فسه‌ران.
پێشتریش "وشه" هه‌واڵى هه‌ڵمه‌تێكى پۆلیسى دهۆكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى یارییه ئاگرییه‌كان.