به گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه بۆ پاره‌ى هاندانى مامۆستایان بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو پاره‌ى ڕێكخراوى GIZى ئه‌ڵمانى به‌سه‌ر مامۆستایانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دابه‌ش بكرێت خشته‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه‌یه:
رۆژی یه‌ك شه‌م ٢ی نیسان، په‌روه‌رده‌ی شاباژێر و په‌روه‌رده‌ی دوكان دابه‌ش ده‌كرێت
رۆژی دووشه‌م ٣ی نیسان، په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی سێشه‌م ٤ی نیسان، په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوورو قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی چوارشه‌م ٥ی نیسان، په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی پێنج شه‌م ٦ی نیسان، په‌روه‌رده‌ی ڕانیه دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی شه‌موو ٨ی نیسان، ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه له‌شوێنه‌كانی خۆیان وه‌ریبگرن، ده‌توانن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روره‌ده‌ی سلێمانی بڕی هاوكارییه‌كه وه‌ربگرن.
وابڕیاره بڕى پاره‌ى خه‌رج كرا‌و بۆ مامۆستایانى پارێزگاى سلێمانى 411 هه‌زار ۆلار بێت و به‌سه‌ر پێنج هه‌زار و 855 مامۆستا دابه‌ش بكرێت كه له 75 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 100 دۆلار به گوێره‌ى دوورى و نزیكى له قوتابخانهیهى وانه‌ى تێدا ده‌ڵێته‌وه دیارى ده‌كرێت.