پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق، یه‌كێكه له گه‌رمترین پرسه‌كانی ناوچه‌كه و دنیا له عێراقی دوای داعش، كورد له زۆرینه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا به ئاشكرا باس له‌و ئامانجه‌ی ده‌كات. دۆخه‌كه له ناوه‌خۆی عێراقیش به‌ره‌و گونجان هه‌نگاوی ناوه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تییه‌كانی عێراق له‌م دیڤچوونه‌دا "سه‌ربه‌خۆیی به مافی ره‌وای كورد ده‌بینن و ته‌نانه‌ت له دژیشی ناوه‌ستنه‌وه".
داعش حوزه‌یرانی 2014 رووی كرده عێراق و به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌ی داگیر كرد، كوردستانیش كه‌وته به‌ر هێرشی داعش و هه‌رزوو به‌رپه‌رچی دایه‌وه, ئازایی پێشمه‌رگه و گه‌یشتن به مافی ده‌وڵه‌تبوون دوو پرسن كه به‌رده‌وام له دنیادا ده‌ورووژێنرێن بۆ دوای داعش.
حه‌بیب ته‌رفی په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق به"وشه"ی راگه‌یاند، مافی چاره‌ی خۆنووسین مافێكی ره‌وایه بۆ كورد و كه‌سیش نكوڵی لێ ناكات، به‌ڵام پێویسته روون بێت و له‌سه‌ر حیسابی كه‌سانی تر نه‌بێت و سوود له لاوازیی حكوومه‌تی به‌غدا وه‌رنه‌گیرێت بۆ سه‌پاندنی رێككه‌وتنێكی دیاریكراو.
زیاتر گوتی "راسته پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له به‌غدا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام خواستی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ن كه ئه‌و پرسه زیاتر یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نموونه هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و توركیا كه كوردستان كه‌وتووه‌ته ناوده‌میانه‌وه به‌و پرسه رازی ده‌بن یان نا، راسته ده‌وڵه‌ت مافی كورده، به‌ڵام ویستی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته، بۆیه ده‌بێت به هێواشی روو بدات، ئه‌وه مافه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئاسان ده‌ست ده‌كه‌وێت و هه‌ندێك جار به ئه‌سته‌م".
"ئه‌گه‌ر هه‌رێم بیه‌وێت ببێته ده‌وڵه‌ت كه ئه‌وه‌یان كارێكی خوازراوه و یه‌كێكه له مافه‌كانی كورد، پێویسته له‌سه‌ریان له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق راشكاوانه بڵێن، ئێمه ده‌وڵه‌تمان ده‌وێت و ئه‌وكات ئێمه‌ش به هه‌موو هێزمان چه‌پڵه‌بارانیان ده‌كه‌ین" ته‌رفی وای گوت.
لای خۆیه‌وه میسال ئالووسی په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تیی ناسراوی عێراق بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه پێی وایه مافی چاره‌ی خۆنووسین پێوه‌سته به كورد خۆیانه‌وه، بۆیه بوونی شاندێكی هاوبه‌شی كوردی و سه‌ردانیكردنی به‌غدا بۆ باسكردنی ئه‌و پرسانه كارێكی ئاسایی و نموونه‌یییه.
به‌ڵام ئالووسی ئه‌وه‌ی ناشارێته‌وه كه "له راستیدا ترسم له‌و شانده و له هاوڕێكانیشم له به‌غدا هه‌یه كه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی وڵاتانی ناوچه‌كه له عه‌ره‌ب و ئێرانی و توركیایی، چونكه ئه‌وان له یه‌كبڕیاری كوردی ده‌ترسن، به‌تایبه‌تی كه لای كه‌س شاراوه نییه كه ناكۆكییه‌كانی كورد له نێوان خۆیاندا دروستكراوی ده‌ره‌كییه زیاتر له‌وه‌ی سروشتی و ناوخۆیی بێت".
ماوه‌ی دوو ساڵه حزبه‌كانی كوردستان پێوه‌ندی خراپییان به‌رده‌وامی پێداوه و ئێسته دوو حزب نییه له‌سه‌ر پرسێك كۆك بن، به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌موو كوردێك وه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌یر ده‌كات.
محه‌مه‌د خالیدی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی موته‌حیدوون (سوننه) به"وشه"ی گوت، پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستانه‌وه بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت و خۆیان پێوه‌ی پێوه‌ندارن له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌یان یان مانه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی عێراقدا، ئه‌وان سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه ئاخۆ به‌بێ به‌غدا بۆیان باشتره یان بمێننه‌وه له عێراق.
خالیدی ئه‌وه‌شی گوت "وه‌ك خۆم خۆشحاڵی گه‌لی كورد و هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تری گه‌لی عێراقم ده‌وێت، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی و خۆشی گه‌لی كورد له چیدا بێت، پیرۆزبایی‌یان لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام پێویسته بگوترێ كه هه‌رێم و عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووریدا تێپه‌ڕ ده‌بن، بۆیه ئێسته به كاتێكی گونجاو نابینم بۆ جیابوونه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پرسه ستراتیجییه و پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له‌لایه‌ن سه‌رانی هه‌رێم ده‌كات، پێویسته بڕیار بده‌ن ئاخۆ ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه‌ی له نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند دروست ده‌بێت، كاتێك بوونه ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناو ته‌نگژه‌یه‌كی تر كه ببێته هۆی نووچخواردنی پڕۆژه‌كه‌یان به سه‌ربه‌خۆبوون و زیانگه‌یاندن به گه‌لی كورد".
عوده‌ی خدران نوێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای دیاله و قایمقامی پێشووی خاڵس، له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه عێراق به دۆخێكی سه‌ختی جه‌نگدا ده‌ڕوات و ئێسته جیابوونه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك، ده‌وڵه‌تی عێراق لاواز ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخی وڵات سه‌قامگیر بێت له رووی ته‌ناهی و ئابووری و سیاسییه‌وه، ئه‌وكات ده‌توانرێت به‌رێگه‌ی وتوێژ ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه و بژاره جیاوازه‌كان تاوتوێ بكرێن وه‌ك سیسته‌می فیدراڵی و نامه‌ركه‌زییه‌ت.
"به‌ڵام جیابوونه‌وه ئێسته و له‌ناو ئه‌و جه‌نگه سه‌خته‌ی هه‌یه، مایه‌ی لاوازكردنی حكوومه‌تی عێراقه، هه‌روه‌ها ره‌نگه ئه‌و پرسه سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كیی تایفه‌یی و هۆزی كه ره‌نگه بۆ دووبه‌ره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی په‌ره بستێنێ، ئه‌وه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌نجامی خراپ، بۆیه خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسه له‌مكاته‌دا په‌له‌كردنی تێدایه و كار له به‌هێزی و پایه‌ی عێراق له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات" خدران بۆ "وشه" وای گوت.
لای خۆیه‌وه یوونس هاشم سه‌ركرده له حزبی ئیسلامی عێراقی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، وه‌ك حزبی ئیسلامی هیچ رۆژێك به‌رهه‌ڵستی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌مان نه‌كردووه، واته ئه‌گه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر حسێبی پارچه پارچه‌كردن و لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان وه‌ك حزبی ئیسلامی له دژی ناوه‌ستینه‌وه، چونكه باوه‌ڕمان به مافی ئازادی ژیان هه‌یه بۆ هه‌مووان، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای دروستبوونی ململانێ له‌ناو عێراق نه‌بێت، كه زیانی بۆ هه‌مووان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان.
هاشم نموونه‌ی ئه‌وه بۆ "وشه" دێنێته‌وه كه ره‌نگه سوننه به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له عێراق زیانیان پێ بگات. به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر ئه‌وه بژاره‌ی كورد خۆیان بێت، ئه‌وه مافی خۆیانه و بڕیاری خۆیانه، واته وه‌ك حزبی ئیسلامی له دژی ئه‌و پرسه نین".
زیاتر گوتی، بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو كاتێك كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ هه‌رێم هه‌یه، چونكه هه‌رێمی كوردستان سه‌نگی ئابووری و سیاسیی خۆی هه‌یه، بۆیه هه‌موو كاتێك كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ عێراق هه‌یه و كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ هه‌رێم خۆیه‌تی، به‌ڵام پێویسته بگوترێت كه بوونی پێكهاته‌یه‌ك له عێراق كه خواستی مانه‌وه‌ی له وڵات‌دا نه‌بێت، ئه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته زیانی زیاتره له سووده‌كانی به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له داهاتوودا دروست ده‌بن، به‌تایبه‌تی له دوای ئازادبوونه‌وه‌ی مووسڵ.
"وه‌ك حزبی ئیسلامی عێراق پێشتر و ئێسته‌ش ره‌تمان ده‌كرده‌وه هه‌رێم له‌سه‌ر حسێبی لاوازكردنی پێكهاته‌ی سوننه جیا بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ماڵێك ناكۆكی تێ بكه‌وێت سه‌قامگیری تیادا نامێنێت و تووشی پشێوی ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به لێكگه‌یشتن و ره‌زامه‌ندیی هه‌مووان بێت، بۆچی نا، ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه سه‌قامگیری بۆ عێراق تیادا بێت، بیرۆكه‌كه قبووڵكراو ده‌بێت" یوونس هاشم وای گوت.
فارس جه‌جۆ وه‌زیری پێشووی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای عێراق (كریستیان) له‌سه‌ر هه‌مان پرسی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه گه‌لانی دنیا مافی چاره‌ی خۆنووسینیان هه‌یه، ئه‌و پرسه‌ش یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن حزبی شیوعی عێراق له چله‌كانی سه‌ته‌ی رابردوو خرایه روو، بۆیه شتێكی نوێ نییه.
جه‌جۆ بۆ "وشه" ده‌ڵێ "پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ی ئه‌و پرسه پێویست و گونجاوه؟، مافی چاره‌ی خۆنووسین پێویستی به زه‌وینه‌ی له‌بار هه‌یه بۆ راگه‌یاندنی كه ده‌بێت توانای جێبه‌جێكردنیت هه‌بێت، وه‌ك بۆچوونی خۆم له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی ململانێ و بێ متمانه‌یییه‌ی هه‌یه له به‌غدا و له كوردستان، وای ده‌بینم ئێسته زه‌وینه‌كه له رووی ئابووری و سیاسی و یاسایییه‌وه گونجاو نییه"
ئه‌و سه‌ركرده كریستیانه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌موو گه‌لانم، به‌ڵام پێویسته مه‌رج و هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت و نه‌گه‌ین به دۆخێكی سه‌ختتر له‌وه‌ی هه‌یه".
ئاماژه‌ی كرد، بڕوام وایه پرسی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌رێم یان سه‌ربه‌خۆبوونی ته‌واو، تا ئێسته‌ش به‌ته‌واوه‌تی پێ نه‌گه‌یشتووه، چونكه نه‌مانتوانیوه فیدراڵیی ته‌واوی جێبه‌جێ بكه‌ین، واته ئه‌گه‌ر فیدراڵیی له كوردستان ته‌واو بووایه، ئه‌وه خاوه‌نی یه‌ك كارگێڕی و حكوومه‌تێكی هاوڕێك ده‌بوو و هاووڵاتییانیش هه‌ستیان به‌وه ده‌كرد كه ئیتر ده‌توانن به‌هۆی بوونی توانای سیاسی و یاسایی و دارایییه‌وه و به‌بێ ترس روو له‌و بژاره بكه‌ن، بۆیه كاته‌كه گونجاو نییه، چونكه باشترین قووڵایی بۆ گه‌لی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له فیدراڵی و كۆنفیدراڵی و مافی چاره‌ی خۆنووسین، بریتییه له قووڵایییه باشوورییه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی یان عێراقییه‌كه‌ی، چونكه تا ئێسته‌ش كوردستان به سه‌ختی ده‌ناڵێنێت، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا ئامانجه‌كان له فیدڕاڵیی راسته‌قینه بێته دی.
هه‌رێمی كوردستان له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت وه‌ك: خاك، زمان، كولتوور و سنوور هه‌مووی هه‌یه، به‌ڵام دۆخی ئابووری دوو ساڵه به‌ره‌و دوا كشاوه‌ته‌وه.
تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی عێراقی روونی ده‌كاته‌وه كه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پرسێكی ئاسان نییه و ئاڵۆزه، سه‌ربه‌خۆیی پێوه‌سته به چه‌ندان بابه‌تی ناوه‌خۆیی و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ئێسته زۆرێك له عه‌ره‌ب به‌خۆشمه‌وه ده‌ڵێم با هه‌رێمی كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به قسه‌كردن ده‌بێته ده‌وڵه‌ت؟، بۆیه ئه‌و پرسه پێوه‌سته به چه‌ندان پرسی ناوه‌خۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه.
حه‌رب به "وشه"ی راگه‌یاند "پێشتر له 2005 له كاتی راپرسییه‌كی نافه‌رمی ئه‌و بابه‌ته ره‌تكراوه بوو، به‌ڵام ئێسته له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه زۆر قبووڵ كراوه".
لای خۆیه‌وه عیزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌توانی ناوداری شیعه رای ده‌گه‌یه‌نێت كه "من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كورد ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ، بۆیه دۆخێكی متمانه‌دار له نێوان هه‌ردوولا و تێگه‌یشتنی عه‌ره‌ب بۆ مافی كورد به ده‌وڵه‌تی خۆیان زۆر باشتره له‌وه‌ی كورد ئه‌و مافه به‌ده‌ستی خۆیان له عه‌ره‌ب وه‌ربگرن، كه ره‌نگه جه‌نگی درێژ و خوێناوی به‌دواوه بێت كه هیچ سوودێكی بۆ هه‌ردوولا نامێنێت.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر له سایه‌ی ئه‌و متمانه‌یه عه‌ره‌ب و كورد كۆ ببنه‌وه، ده‌كرێ عه‌ره‌ب یارمه‌تی كورد بدات بۆ ئاماده‌كردنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی كوردی كه ئه‌وه‌ش تاكه رێگه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانمان له ده‌ست دا، ناتوانین فیدراڵی یان كۆنفیدراڵیی ئاشتییانه دروست بكه‌ین، ناشتوانرێت ئه‌و دۆخه فه‌راهه‌م بكرێت به‌وه‌ی كورد مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌بێت به‌خوێن و جه‌نگ نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و لێكگه‌یشتن دروست بێت، ئه‌وه عه‌ره‌ب له ئامانجی كورد به‌دوور نین له چاره‌ی خۆنووسینیان.