رێکخراوە مەدەنییەکان چەند داوایەک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بەرز دەکەنەوە

:: PM:02:51:20/03/2017 ‌

کۆمەڵێک رێکخراو و چالاکی مەدەنی یاداشتێکی 13 خاڵی دەدەنە بەڕێوەبرایەتی ئیدارەی گەرمیان و ئەو ئیدارەیەیش بەڵێنی جێبەجێکردنی ژمارەیەک لەو داواکاری٦انەیان بە زوترین کات پێ دەدات.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئادار/مارس ئومێد عەلی نوێنەری ڕێکخراوەکانی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکماندا لەگەڵ سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان یاداشتێکمان ئاڕاستە کرد کە تیایدا داواکارین یەکەکانی نیشتەجێبون زوو بڕۆنە بواری جێبەجێکردنەوە، بەتایبەت یەکەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و پارەی ھاندانی مامۆستایانیش لەکاتی خۆیدا بدرێت.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ھەر لەو یاداشتەدا داوامانکردوە ڕێگای ناحیەی "ڕزگاری –کەلار" لە ماوەیەکی کەمدا چاک بکرێتەوە و ھەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێبدرێت، ھاوکات کرێی ھاتووچۆی ھێڵی کەلار- سلێمانی کەمبکرێتەوە، لەگەڵ چەند داوایەکی دیکە لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیان.

لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی رێکخراوە مەدەنیەکان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە نوێنەری ئەو ڕێکخراوانەی ڕاگەیاندوە ژمارەیەک لەو داوایانەیان بەم نزیکانە جێبەجێ دەکرێن و ئەوانی دیکەش بەدواداچوونی وردی بۆ دەکرێت.

لە یاداشتی رێکخراوە مەدەنیەکاندا ئاماژە بەوە دراوە پسولەی پزیشک لە 10 هەزار دینار زیاتر نەبڤێت و نرخی دەرمان لە سنووری ئەو ئیدارەیە کەم بکرێتەوە.




وشە - هیدایه‌ت جان