حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه نایه‌وێ وه‌ڵامی گوتاره‌كانی سه‌رۆكی توركیا بداته‌وه، چونكه له پیلانه‌كانی تێ ده‌گات و نایه‌وێ ببێته هۆكاری به‌هێزكردنی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، "ئۆلریكه دیمیر" گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند كه تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌نجێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه به "نازێتی" ناوی بردبوو، دوای ئه‌وه دێت كه ڕێگه نه‌درا گردبوونه‌وه‌ی نا دروستی هه‌وادارانی بكرێت له ئه‌ڵمانیا، بۆیه ئێمه باش له هه‌ڵوێسته‌كانی تێ ده‌گه‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌ڵمانیا به چڕی به‌دواداچوون بۆ دۆخه‌كه ده‌كات، هه‌ڵوێستی خۆشی نه‌گۆڕیوه و هه‌ر به‌راوردكردنێكی حكوومه‌ته‌كه‌ش به نازی جێی قبووڵ نییه.
پێشتر سه‌رۆكی توركیا له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی گوتبووی، ئێمه كه به‌وان ده‌ڵێین نازی، ده‌زانین له ئه‌ورووپا پێی بێزار ده‌بن، هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌موویان پشتیوانی مێركڵ بكه‌ن.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ، ئێمه نامانه‌وێ به ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی فه‌رمی، بیانووی زیاتر بده‌ین به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌ردوغان، چونكه ده‌زانین مه‌به‌ستی چییه، ته‌نیا ده‌یه‌وێ له ڕاپرسییه‌كه‌ی 16ی نیسان/ ئه‌پریل، ده‌نگی پێ بهێنێ، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی ئێمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك نه‌بین له جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كانی.