ساڵانه 300 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می له گه‌نم دروستكراو هاورده ده‌كرێ له كاتێكدا به‌رهه‌می گه‌نم دوو هێنده‌ی پێداویستییه
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یه‌كی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنێك بۆ ئه‌و بڕه گه‌نمه زۆره بدۆزێته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
هێشتا دیار نییه به‌رهه‌می گه‌نمی ساڵی 2017ی هه‌رێمی كوردستان چی به‌سه‌ر دێت، هێشتا دیار نییه به‌غدا ئه‌و گه‌نمه ده‌كڕێته‌وه یان نا. ئه‌و گه‌نمه‌ی له ساڵانی رابردووش‌دا به‌غدا كڕیویه‌تییه‌وه پاره‌كه‌ی به ته‌واوی نه‌دراوه‌ته جووتیاران.
دكتۆر ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پڕۆژه‌یه‌كیان خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و ماوه‌ته‌وه ئه‌وان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به كرده‌یی و به پلان به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران ساڵانه بكڕدرێته‌وه و له ناوخۆ سوودی لێ وه‌رگیرێت و زیاده‌كه‌ش بفرۆشرێته‌وه.
جێگه‌ی باسه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی پێداویستییه‌كان گه‌نم به‌رهه‌م دێنێت و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش ساڵ له‌دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت. ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌یكڕێته‌وه، له ده‌ستی جووتیاراندا بمێنێته‌وه. جگه‌له‌مه هه‌رێم به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت و پێویسته بۆ ئه‌و رۆژه خۆی ئاماده بكات.
به‌رهه‌می گه‌نمی كوردستان له ساڵی 2016 ملیۆنێك و 686 هه‌زار تۆن بوو، له كاتێكدا پێویستیی هه‌رێمی كوردستان به ئاردی نان 600 هه‌زار تۆنه.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر ده‌ڵێت، جگه له‌و ئارده‌ی بۆ مه‌به‌ستی نان سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 300 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می جۆراوجۆر هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاردی كێك و ماكارۆن و ساوار و بڕوێژ كه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت.
پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان خۆی به بڕه پاره‌یه‌ك ئه‌و گه‌نمه له جووتیاران بكڕێته‌وه و له ناوخۆ په‌ره به پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی ئارد و به‌رهه‌مه‌كانی تر بدات بۆ ئه‌وه‌ی جگه له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ، ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی عێراق و وڵاتانی تر بكات.
حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ هه‌ر تۆنێك ده‌یداته جووتیاران، ئه‌وا سه‌رووی دوو هێنده‌ی نرخه جیهانییه‌كه‌ی له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت و بۆ پاڵپشتی له جووتیاران و به‌رهه‌می ناوخۆ بڕه پاره‌یه‌كی زیاتری ته‌رخان كردووه. بۆ ساڵی 2017 بۆ هه‌ر تۆنێك گه‌نمی پله یه‌ك 560 هه‌زار دینار و بۆ پله دووش 480 هه‌زار دیناری ته‌رخان كردووه. به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی نرخه‌كه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه، پێشتر له ساڵی 2013 هه‌ر تۆنێك گه‌نمی پله یه‌ك به 792 هه‌زار و پله دوو به 682 هه‌زار دینار بوو و له ساڵی 2012 پله یه‌ك به 720 هه‌زار دینار و پله دوو به 620 هه‌زار دینار بوو.
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بڕه نرخه‌ی گه‌نم له كاتێكدایه نرخی گه‌نم له بازاڕه‌كانی دنیا به كه‌متر له 300 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.
ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت گه‌نمه‌كه بكڕێته‌وه، ده‌بێت نرخێكی پاڵپشتی دیاری بكات. وه‌ك دكتۆر ئه‌نوه‌ر باسی كرد كه ده‌بێت نرخێك بێت كه له توانای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بێت و پاڵپشتیش بێت بۆ جووتیاران.
ئه‌و پێی وایه حكوومه‌ت توانای دابینكردنی بودجه‌كه‌ی هه‌یه و دوای كڕینه‌وه‌ی گه‌نمیش ده‌بێت په‌ره به پیشه‌سازییه‌كه‌ی بدات و به هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت، رێگری له هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و 300 هه‌زار تۆنه بگرێت، كه ساڵانه بۆ پێداویستی ناوخۆ هاورده ده‌كرێت و دواتر بازاڕیش بۆ به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم بدۆزێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به سۆپه‌رماركێته‌كانی كوردستاندا بسووڕێیته‌وه، به ده‌یان كاڵای وه‌ك بیسكویت و كێك و ماكاڕۆنی به‌رچاومان ده‌كه‌وێت كه ماده خاوه‌كه‌یان گه‌نمه و هیچ خێزانێك نییه رۆژانه كڕیاری ئه‌و كاڵایانه نه‌بێت. كه‌رتی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگدایه كه وای كردووه به خاوی به‌ره‌وپێش بچێت و ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پێشنیازی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ قبووڵ بكات، ده‌بێت به یاسا و رێساكانی پیشه‌سازیشدا بچێته‌وه.
محه‌مه‌د ره‌زا عه‌لی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی پیشه‌سازی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌یه‌وێت له بواری پیشه‌سازیدا وه‌به‌رهێنان بكات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگیان له به‌رده‌مدایه و یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ش بریتییه له ته‌رخان نه‌كردنی زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كان. ئه‌و نموونه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی بیسكویتی ئاماژه پێ كرد كه دوو ساڵه ته‌نانه‌ت هه‌موو ئامێره‌كانیشی دابین كردووه و پڕۆژه‌كه‌ی نزیكه‌ی پێنج ملیۆن دۆلار خه‌رج هه‌ڵده‌گرێت، كه‌چی شاره‌وانی زه‌وییان بۆ ته‌رخان نه‌كردووه.
خاڵێكی تر بریتییه له نه‌بوونی پاڵپشتی یاسایی، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناوخۆ و وه‌به‌رهێنه‌ر ناتوانێ ركابه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه ده‌ره‌كییه‌كان بكات كه هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێن و به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، ده‌بێت رێوشوێنێك بۆ ئه‌مه ده‌ستنیشان بكرێت، جگه‌له‌مه حكوومه‌ت ده‌بێت به پێدانی قه‌رز و كارئاسانی یارمه‌تی وه‌به‌رهێنه‌ران بدات.
هه‌رێمی كوردستان كه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت، ده‌بێت هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ چیتر له هیچ بوارێكدا به به‌غداوه نه‌به‌سترێته‌وه.