بە وێنە، ئاگری نەورۆز لە سلێمانی بڵێسە دەدات

:: PM:04:41:20/03/2017 ‌
 
ئێوارەی ئەمڕۆ رێوڕەسمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز ل؛ە گردی مامەیارەی سلێمانی بەڕێوەچوو و وەک نەریتێکی مێژوویی ئەو شارە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداریان تیادا کرد.

ئەمڕۆ دوو شەم 20ی ئادار/مارز ئێوارەی نەورۆزی 2717 كوردی، لە شاری سلێمانی و لە گردی مامە یارە، ئاگری نەورۆز لە بە بەشداری  چینوتوێژە جیاوازەكانی ئەو پارێزگایە كرایەوە.
 
ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ڕۆژی نەورۆز، هاوڵاتیان ئاگری نەورۆز دەکەنەوە و بە جلی كوردیەوە دەچنە دەرەوە بۆ دەربڕینی خۆشی و گەشت و سەیران، ئەوەش نەریتێكی كۆنی كوردەواریە كە لە دێرزەمانەوە بەو شێوەیە یادی نەورۆز كراوەتەوە.
ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو، سلێمانی ئاگری نه‌ورۆز له‌ مامه‌یاره‌ ده‌كاته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانیش به‌ "وشه‌"ی را‌گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیره‌مێرد له‌ سییه‌كانی سه‌ته‌ی رابردوو یادی نه‌ورۆزی له‌و شوێنه‌ كردووه‌ته‌وه،‌ به‌ باشمان زانیوه‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ بگوازینه‌وه‌ مامه‌یاره‌.

بیرۆكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ مامه‌یاره‌ له‌لایه‌ن حه‌وت گرووپی كولتووری و هونه‌ری شاری سلێمانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوور سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ریی سلێمانی یه‌ك له‌و گرووپانه‌ پێك ده‌هێنێت.
 
سلێمانی/ هۆشیار عەلی






























وشە - هیدایه‌ت جان