بەڤیدیۆ.. نەورۆز بۆ نەورۆز بڵاو دەكاتەوە

:: PM:07:02:20/03/2017 ‌
كچە گۆرانییبێژی كوردی باكووری كوردستان رۆژبین كزل كە خاوەن چەندین كلیپی گۆرانیە لەئێستەدا كاری بۆ گۆرانیەكی تایبەت كردووە بۆ نەورۆز و پێشكەشی "وشە"ی دەكات.

رۆژبین  بە"وشە"ی راگەیاند، بەبۆنەی نەورۆز كارم بۆ گۆرانیەكی نوێ كردووە بەناوی نەورۆز و پێشكەشی "وشە"ی دەكەم، ئەو بەرهەمە لەتێكستی من و ڕەشۆ ئایشانە و لە ئاوازی خۆمە و لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشێوەیەكی جوان و پڕۆفیشناڵانە كاری بۆ كراوە، وەك دیاری و جەژنانەم بۆ نەورۆز كارم بۆ كردووە و هیوادارم نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی ساڵی سەركەوتنی كورد و بەدیهێنانی هەموو خەونەكان بێت. 

شایەنی باسە ناوبراو ماوەیەك لەمەوبەر دوا گۆرانی بڵاو كردەوە بەناوی جانێ و لە وڵاتی ئەڵمانیا و بەلجیكا كاری وێنەگرتنی بۆ كرد، لەئێستەدا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ ئەڵبومێكی نوێی گۆرانی كە لە 10 تراك پێك دێت و ئێستە چەند گۆرانیەكی بۆ ئامادەكردووە.

وشە: شاخەەوان شێخانی.




وشە - عه‌لی سدیق