خانمه مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی، تووشی ڕه‌خنه‌ی توند هات، چونكه وێڕای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا بووه و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه، هێشتا هه‌ر پێكه‌نین له‌سه‌ر ده‌مییه‌تی و به‌وپه‌ڕی دڵخۆشی ده‌دوێت.
"ساره فۆلكس" به تۆمه‌تی سێكسكردن له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كی خۆی كه ته‌مه‌نی هێشتا نه‌بووه به 17 ساڵ، گیراوه، ئه‌م تۆمه‌ته‌ش ئه‌گه‌ر له دادگه‌ی ویلایه‌تی ته‌كساس یه‌كلا ببێته‌وه، ئه‌وا به 20 ساڵ به‌ندكردن سزا ده‌درێ.
ساره وه‌ك پۆلیس ڕای گه‌یاندووه، مامۆستای وانه‌ی بایلۆجی بووه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه كه نامه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كه‌ی گۆڕیوه‌ته‌وه.
ئاشكرابوونی ئه‌م ڕووداوه‌ش له كاتێكدایه كه دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه هه‌ست به پێوه‌ندییه‌كی نا ئاسایی ده‌كات له نێوان مامۆستا و قوتابییه‌كه‌ی، بۆیه پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كات تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
"جێس بیل" پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی منداڵه‌كه ته‌مه‌نی له 17 ساڵ نزیكه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ڕێگه به‌و سنوور به‌زاندنه بدرێت و مامۆستا به شێوه‌یه‌كی وا ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كی خۆی بكات.