دانیشتووانی شارۆكه‌ی كاستامۆنۆ له باكوری توركیا، سه‌ریان سوڕما به هۆی بیستنی هه‌ندێك ده‌نگی هاوشێوه‌ی ده‌نگی فیلمه پۆڕنه‌كان، له رێگه‌ی بڵندگۆكانی تایبه‌ت به شاره‌وانیی شارۆكه‌كه‌یان.
رۆژنامه‌ی "حوڕیه‌ت ده‌یلی نیوز"ی توركی بڵاوی كرده‌وه، دانیشتووانی ئه‌و شارۆكه‌یه له سه‌عات یه‌كی نیوه‌ڕۆدا، گوێبیستی هه‌ندێك ده‌نگی نامۆ بوون له بڵندگۆكانی شارۆكه‌كه كه به گوته‌ی خۆیان ئه‌و ده‌نگانه‌یان به ده‌نگی "فیلمی پۆڕن" وه‌سف كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه ده‌نگه‌كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك خوله‌كی ته‌واو به‌رده‌وام بووه و كاربه‌ده‌ستانی شارۆكه‌كه‌ش ئه‌و كاره‌یان به "ته‌نگ پێهه‌ڵچنینێكی ناڕه‌وشتی" ناو بردووه.
هاوكات، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی خۆجێیی هه‌ستاون به تۆماركردنی ده‌نگه‌كه له رێگه‌ی مۆبایله‌كانیان، ئه‌و كاته‌ی له بڵندگۆكانه‌وه په‌خش ده‌كرێت و دواتریش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
ته‌حسین عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ئه‌و شارۆكه‌یه‌ی وڵاتی توركیا، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، وه‌ك پۆزش هێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "شاره‌وانی پێوه‌ندی به رووداوه‌كه‌وه نییه".