راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باسی ئه‌وه ده‌كات، ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری بۆروسیا دۆرتموند، بڕیاری كۆتایی خۆی داوه و ئه‌و یانه‌یه‌ی دیاریی كردووه، كه وه‌رزی داهاتووی رووی تێده‌كات.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی، ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی نیسان ئاشكرای كرد، هالاندی نه‌رویجی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا روو ده‌كاته یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، مان سیتی ده‌یه‌وێت ریزه‌كانی به یاریزانی به‌هێز پته‌وتر بكات، به‌ڵام بۆ گواستنه‌وه‌ی هالاند، پێویسته بریكاره‌كه‌ی "مینۆ رایۆلا" و باوكی یاریزانه‌كه‌ش هه‌ندێك له داواكارییه داراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێكبكه‌ون.
هالاند گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆرتموند تا هاوینی 2024 واژوو كراوه، به‌ڵام خاڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه، رێی پێده‌دات ئه‌م هاوینه به 75 ملیۆن یۆرۆ یانه‌كه جێ بهێڵێت.
هالاند ته‌نیا ئامانجی مان سیتی نییه، ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمانیش هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ده‌ده‌ن.