نەوشیروان مستەفا نامەیەك ئاراستەی بارزانی دەكات

:: PM:09:17:25/03/2017 ‌

نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان نامەیەكی سوپاسگوزاری بۆ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەنێرێت بەهۆی هاوخەمی دەربڕینی بۆ كۆچی دوایی شوعلە عەلی خێزانی نەوشیروان مستەفاوە.

لە نامەكەدا هاتووە، بە سوپاسێكی زۆرەوە پرسەنامەی سەرەخۆشی و هاوخەمیی بەڕێزتانم پێگەیشت دەربارەی كۆچی دوایی شوعلەی هاوسەرم، لە خوای پەروەردگار داواكارم ئێوە سەلامەت بن.

نامەكەی نەوشیروان مستەفا لە كاتێكە كە دوای كۆچی دوایی شوعلە عەلی، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان برووسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی نەوشێروان مستەفا كرد.

ئەوەش دەقی سوپاسنامەكەیە: 

بەڕێز/ كاك مەسعوود بارزانی

بە سوپاسێكی زۆرەوە پرسەنامەی سەرەخۆشی و هاوخەمی بەڕێزتانم پێگەیشت دەربارەی كۆچی دوایی شوعلەی هاوسەرم. لە خوای پەروەردگار داواكارم ئێوە سەلامەت بن.

لەگەڵ رێزی
نەوشیروان مستەفا



وشە - رامیار جەواد