ریمۆنتاداكه‌ی ریال مه‌درید به‌سه‌ر سێڤییا چۆن بوو؟

:: PM:12:52:18/04/2022 ‌
له‌ یارییه‌كی دراماتیكی خولی ئیسپانیا و له‌ یاریی لووتكه‌ی گه‌ڕی 32دا، یانه‌ی ریال مه‌درید ریمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی سێڤییادا كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌م به‌ 0-2 گۆڵ له‌ دواوه‌ بوو، له‌ گێمی دووه‌مدا ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ 3-2 گۆڵ.

یارییه‌كه‌ له‌ ناو سێڤییا كرا و به‌م ئه‌نجامه‌ش ریال مه‌درید هه‌نگاوێكی تر له‌ نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ نزیك بووه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ سێڤییای نزیكترین ركابه‌ری بۆ 15 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌.



وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا